group-telegram.com/asoyzhyanisaheb/26234
Last Update:
📚سه‌رمه‌س و به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی.
له چواره‌مین به‌رنامه‌ی : كتێب، ژیان و نه‌وه‌ی داهاتوودا.
🍀چێكردن و خوێندنه‌وه: سه‌حه‌ر ئیزه‌دپه‌نا
📚تا خه‌ونی ترێ تا هه‌ناری ڕۆح
له کۆڵانی ڕه‌شه‌خه‌ونه‌وه ڕسکا
له حه‌زی شه‌خته‌وه، گڕکانی دی
له تۆمه‌ز تۆمه‌ز بارانی
زاری مامای ده‌س به خه‌نه،
سرته‌یه‌ک هات.
زریکه‌یه‌ک هه‌ره‌سی کرده گوێی په‌یڤ
ترووسکه‌یه‌ک ڕاژا و دزه‌ی کرده زاری وشه
ڕسته‌یه‌ک به ڕامانا
هه‌ڵزنا به شاخی هه‌ورامانا.
ئێسته له بێسارانه‌وه ئامیانێک،
له حاجیه‌تاوه سازدانێک.
تا خه‌ونی ترێ
تا هه‌ناری ڕۆح
تا چریکه‌ی دڵ،
هه‌ناسه‌یه‌ک هاته جێ‌ژوان و
ڕسکانێک سه‌رمه‌ستانه بریسکایه‌وه و
بووه خولیا
بووه سه‌رمه‌س.
🔸نووسه‌ری به توانای شاری ساحێب سه‌رمه‌س دوای به‌رهه‌م هێنانی دوو به‌رهه‌مه شێعری: هه‌ناسه‌كانی جێ‌ژوان و چریكه‌ی دڵ و پاشماوه زێڕینه‌كان. چووه ناخی هه‌ورامان دیوانه شێعری دوو شاعێری گه‌وره‌ی كوردی سێ كوچكه‌ی..........
📚https://www.group-telegram.com/us/asoyzhyanisaheb.com
BY 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/asoyzhyanisaheb/26234