group-telegram.com/bawky_abdullah/12818
Last Update:
⭐️ حوکمی پیرۆزبایی و ئاهەنگگێڕانی کریسمس ⭐️
💬 شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
🔴 پیرۆزبایی کردن لە نەسرانی (مەسیحی) جایز نییە بە بۆنەی درۆی شاخداری لەدایکبوونی "کوڕێکی خوا"وە، ئەگەرچی ئەو نەسرانییە پیرۆزبایی جەژنی ئیسلامیشت لێبکات، چونکە ئەحکامەکانی خوا گۆڕینەوەی تیا نییە، تۆ بۆت نییە ڕێز لە بتێک بگریت چونکە وەڵا بتپەرستێک لەگەڵتدا هاتووە بۆ مزگەوت.
🔴 لە یادی لەدایکبوونی عیسای مەسیحدا نەسرانییەکان یادی ئەوە دەکەنەوە کە گوایە ئەو کوڕی خودایە ﴿وَقالُوا اتَّخَذَ الرَّحمنُ وَلَدًا(88) لَقَد جِئتُم شَيئًا إِدًّا (89) تَكادُ السَّماواتُ يَتَفَطَّرنَ مِنهُ وَتَنشَقُّ الأَرضُ وَتَخِرُّ الجِبالُ هَدًّا (90) ﴾ [مريم] واتە: (وە وتیشیان خوای میهرەبان مناڵی بۆ خۆی داناوە * بەڕاستی (ئەی ئەو خەڵکە) شتێکی زۆر قورستان وتووە * ئاسمانەکان خەریکە شەق دەبەن لێی و زەوی خەریکە شەقار شەقار دەبێت و چیاکانیش ورد و خاش دەبن و دادەڕووخێن).
🔴 بە یەکدەنگیی زانایان دروست نییە موسوڵمان ئامادەی جەژنە دینییەکانی موشریکان بێت ﴿وَالَّذينَ لا يَشهَدونَ الزّورَ﴾ [الفرقان: ٧٢] واتە: (ئەوانەش کە ئامادەی "زور=شتی پووچ" نابن) "زور=شتی پووچ" لێرەدا مەبەست پێی جێژنی کافرانە، ئەمە وتەی ئەبولعالیە و تاووس و ئیبن سیرینە لە زانایانی سەلەف
🔴سەحابە ئامادە بوون و پیرۆزبایی لە جەژنی دینیی موشریکان بەجایز نازانن .. عومەری کوڕی خەتتاب دەفەرموێت: (اجتنبوا أعداء الله في عيدهم) رواه البيهقي بسند صحیح، واتە: دوورۆکەون لە دوژمنانی خوا لە جەژنیاندا.
🔴 دیاریکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح نەسەلمێنراوە، تا ئەمڕۆش لەو بارەیەوە ناکۆکی هەیە لە نێوان ئەرتەدۆکس و کاتۆلیکەکان .. ئەوان کتێبەکەی خۆیان نەپاراست ئیدی چۆن ڕۆژی لەدایکبوونی خاوەنی کتێبەکە دەپارێزن!
🔴 حەرامێتی پیرۆزبایی لە نەسرانییەکان بە بۆنەی جەژنەکانیانەوە ئەوە ناگەیەنێت بە توندی ڕووبەڕوویان بیتەوە، بەڵکوو دڵی خەڵکە عەوامەکانیان ڕادەگیردرێت بە بانگەوازێکی نەرم و نیان بۆ تێڕامان لە حەقیقەتی ئەو "خودا لەدایکبووە"!! خوا بەرز و پاکە لە شتی وا.
BY باوکی عبدالله
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/bawky_abdullah/12818