Telegram Group Search
🔴نیشانەکانی دابەزینی شەکری خوێن چییە ؟.!

ئەو نیشانانەی کە لەوانەیە هەتبێت کاتێک شەکری خوێنت زۆر کەم دەبێتەوە بریتین لە:-
• لێدانی دڵی خێرا  
• هەستکردن بە مامەڵەی شەڕانگێزی
• هەستکردن بە دەمارگیری
• ژانە سەر
• برسێتی
• گرژبوون
• لەرزین 
• ئارەقکردنەوە
• ڕەقبوون یان سڕبوونی پێست
• ماندووبوون یان بێهێزی
• کێشەی خەوتن
• بیرکردنەوەی ناڕوون
ئەو شوێنانەی پێغەمبەر ﷺ کەڵەشاخی تێدا ئەنجام داوە لە جەستەی خۆیدا

{ ‌اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌}🌹
لەگەڵ ئێمە ئێوەش صەلاواتێ بنیرن بۆ رسولی نازادارمان😍

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴چی بکرێت لە کاتێک کەسێک توشی جەڵتەی دڵ بووبێ؟.

یەکەم کار پەیوەندی بکەن بە ١٢٢ یان ئەگەر نەتوانی ئەمبولانس ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری وەربگریت بۆ ئەوەی بێتە لات، با کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەت بیبات بۆ نزیکترین نەخۆشخانە:-

🔵دواتر سەیری دەکەی بزانە هەناسە دەدا یان نا ئەگەر هەناسەی نەدا ئەوە ڕەچاوی ئەو خاڵانە بکە:-

چۆن بزانم هەناسە دەدا یان نا بە یاسای (feel , listen , look)گوێی خۆت نزیک دەم و لوتی نەخۆشەکە بکەوە گوێ لە هەناسەی رابگرە وە سەیری سینگی بکە بزانە هەست بە هیچ بەرزی و بڵندیەک و جووڵەیەکی سینگی ئەکەی لەکاتی هەناسە دانەکە دا ئەگەر هەستت نەکرد ئەوە بزانە هەناسە نادا کەسەکە

ئەگەر کەسەکە هەناسەی نەبوو یەکسەر کەسەکە پاڵکەوێنە

تا فرایاگوزارەکە دێتن ئەو دەست بە CPR بکە واتا (بوژاندنەوەی دڵ و سییەکان)ئەگەر تۆ لە CPR یشت نەزانی دەتوانی بە توندی و خێرا پاڵ بنێنە سەر سنگی کەسەکە. ئەم کارە نزیکەی ١٠٠ بۆ ١٢٠ جار لە خولەکێکدا ئەنجام بدە. ئەگەر CPR یـشت زانی پێش ئەوەی دوو هەناسەی ڕزگارکردن بدەیت، بە ٣٠ پاڵەپەستۆی سنگ دەست پێبکە.
هەینی یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجیانە

🌻فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة (نۆمینەی حاجیان)
خوای گەورە بە فەزڵی خۆی هەندێك کات و کرداری داناوە کە دەبێتە مایەی بەرەکەت و زیادبوونی چاکەکانمان، جا لەو کاتە موبارەکانە (دە ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیانە (ذي الحجة))..
🌸بەڵگە لەسەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە ڕۆژە:

(١) خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ خواردووە: (والفجر، ولیالٍ عشر) الفجر:١-٢
ابن کثیر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی: مەبەست لەو دە ڕۆژەی مانگی ذي الحجةیە.

(٢) هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی: (وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ) الحج:٢٨
واتە: بۆی یادی خوا بکەن لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە دە ڕۆی مانگی حاجیانە)..

(٣) پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:
(هیچ ڕۆژێك نییە کردەوەی چاکە تیایدا خۆشەویستتر بێت لای خوا وەکو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوا؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوا، مەگەر پیاوێك بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهادو هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە) رواه البخاري.

* حافظ ابن الحجر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) وتوویەتی:
ئەوەی ڕوون بێت لە هۆکاری تایبەتمەندێتی ئەم دە ڕۆژە ئەوەیە کە لە گەورەترین پەرستشەکانی تیا کۆبۆتەوە، ئەوانیش (نوێژ و ڕۆژوو و صەدەقەو حەج) کە ئەمانەش لە هیچ کاتێکی تردا کۆنابنەوە..

* پرسیار کرا لە شیخ الاسلام ابن تیمیة، ئایا دە ڕۆژی یەکەمی ذي الحجة باشترە یان دە ڕۆژەکەی کۆتایی مانگی ڕەمەزان؟
ئەویش فەرمووی: دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة باشترە لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان بە هۆی ڕۆژی عەرەفەوە، وە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان چاکترە لە دە شەوی سەرەتای مانگی ذي الحجة بەهۆی شەوی (لیلة القدر)ەوە

ئەو کردارانەی سوننەتن لەم ڕۆژانە ئەنجام بدرێن:

١. زۆر ئەنجام دانی کردەوە چاکەکان بە گشتی: قورئان خوێندن و زیکر و خێرکردن...هتد.

٢. نوێژکردن: کردنی نوێژە فەرزەکان لە کاتی خۆیدا، نوێژی سوننەتی پێش و پاش نوێژە فەرزەکان، سوننەتی چێشتەنگاو، شەونوێژ، سوننەتی دەستنوێژ...

٣. ڕۆژوو گرتن: ئەمەش لە کردەوە گەورە و چاکەکانە، سوننەتە ڕۆژووگرتنی نۆ ڕۆژی سەرەتای ذي الحجة، لە هەندێك لە خێزانەکانی پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم:
«كان النبي صلى الله عليه وسلم يصوم تسع ذي الحجة، ويوم عاشوراء، وثلاثة أيّام من كل شهر». [رواه أحمد وأبو داود والنسائي وغيرهم]
واتە: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نۆ ڕۆژی ذي الحجة و ڕۆژی عاشورا و سێ ڕۆژ لە هەر مانگێك بەڕۆژوو دەبوو..

٤. ڕۆژووی عەرەفە: بۆ ئەو کەسانەی کە لە ماڵەوەن و لە حەج نین سوننەتە ڕۆژی عەرەفە (٩ی ذي الحجة) بەڕۆژوو بن، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
ڕۆژووی عەرەفە چاوەڕوانم خوا بیکاتە مایەی سڕینەوەو کەفارەتی تاوانی ساڵێك لە پێشیەوە و ساڵێكیش لە دوایەوە.. رواه مسلم

٥. تکبیر و وتنی الله اکبر:
سوننەتە لە هەموو کاتەکانی ئەم دە ڕۆژە زیکری (لله اکبر..) بکرێت بەم شێوەیە:
الله اکبر.. الله اکبر.. لا اله الا الله .. والله اکبر.. الله اکبر، ولله الحمد..

٦. قوربانی کردن لە ڕۆژی جەژندا.
خوای پەروەردگارهەموو ئەو خەیرانە بیکات بە نسیبی هەموولایەکمان ...
ئامین یارب العالمین

#پۆستی کاتی
ئامۆژگاری پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم
خواردن بەگەرمی مەخۆن چونکە زیانی هەیە !!
بزانە بۆ ؟!
إن النبي "صلى الله عليه وسلم" كان لايأكل الحار ويقول إنه غير ذي بركة وإن الله لم يطعمنا ناراً . واتا: پێغەمبەر (ﷺ) خواردنی بەگەرمی نەدەخوارد و بەڵکو ساردی دەکردەوەو ئەیفەرموو بەگەرمی زیانی هەیە و اللە تعالی ئاگری نەکردوە بەخۆراک .
سیر بە یەکێکە لە سەوزەکان دادەنرێت کە بۆ خۆشکردنی خواردن بە کاردەهێنرێت، تەنانەت لە کۆندا بە چارەسەری سروشتیی هەندێک نەخۆشیی دادەنرا، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و دژەی هەکردن و کەڕووە و ماددەی ریشاڵی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس نابێت بیخوات.

مالپەڕی برایتسایدی روسی لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوکەسانە کردووە کە نابێت سیر بخۆن، چونکە لە بری سوود زیان بە جەستەیان دەگەیەنێت:

یەکەم: ژنانی دووگیان و شیردەر.

دووەم: ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خواردن حەوت ساڵییەوەیە.

سێیەم: ئەو کەسانەی نەشتەرگەریی دەکەن، دەبێت دوو هەفتە پێش نەشتەرگەریی نەیخۆن، چونکە سوڕی خوێن چالاک دەکات و ئەگەری هەیە توشی خوێنبەربوون ببن.

چوارەم: ئەوانەی هەستیارییان پێی هەیە و توشی سوتانەوە و سوربوونەوەی پێست دەبنەوە.

پێنجەم: لە کۆتاییدا سیر بۆ ئاژەڵ بە ژەهر دادەنرێت بەتایبەت پشیلە و سەگ.
كە دووپشك پێیوەدای چی بكەیت باشە؟ زانیاری گرنگ لەسەر دووپشك بخوێنەوە
💊زانیـاری پزیشکی🚑
كە دووپشك پێیوەدای چی بكەیت باشە؟ زانیاری گرنگ لەسەر دووپشك بخوێنەوە
دووپشک گیاندارێکی سەرسووڕهێنەرە، کە بەشەوان لە ئارامییدا خەریکی زیندەچالاکیی خۆیەتی، ئەم جومگەدارە هەرچەند زۆر ترسێنەر دیارە بەڵام هەمیشە جێگەی سەرنجی مرۆڤ بووە.

٠ زیاتر دەردەکەوێت، بەکارهێنانی زۆری بۆچارەسەری شێرپەنجەو نەخۆشییەکانی دڵ هەیە، هەربۆیە گرتنی ژەهری دووپشک گرنگی تایبەتی هەیە. رژێنەی ژەهراوی دووپشک لە جومگەی کۆتایی کلکییدایە، جومگەکانی کلکی پێنجدانەیە، کۆتا جومکە رێژێنەی ژەهرە.

سەرەتا رێژێنە ژەهراوییە (جومگەی پێنجەم) جیادەکرێتەوەو بەجوانی دەشۆرێت، لەدواییدا بۆماوەی یەک مانگ لەنێو ئامێرە وشککەرەوەکاندا، بەتەواوەتی وشکدەکرێتەوە، لە دواییدا ورد دەکرێت لەگەڵ ئاوی پەتییدا تێکەڵ دەکرێت، شیکارەکە لەناو ئامێری سانتریفیوج دەخولێندرێتەوە بۆ ئەوەی شلەی هەڵگری ژەهر جیاببێتەوە.

فریاگوزرایی سەرەتایی کاتێک کەسێکتان دوپشک پێوەیدا-

1. لادانی دووپشک و کوشتنی.

2. هێنانە دەروەی پێوەدراو لەو شوێنە وە گواستنەوەی بۆ دەرەوە.

3. دیاریکردنی قەبارە و رەنگی دووپشکە.

4. دەستنیشانکردنی کاتی پێوەدان.

چارەسەری کەسی پێوەدراو:-

5. خاوێنکردنەوەی شوێنی پێوەدان بە ئاو و سابوون و مادەی پاک کەرەوە.

6. هێمنی پێوەدراو درێژکردنی و نەهێشتنی جوڵەی.

7. ساردکردنەوەی شوێنی پێوەدانەکە بە ئاوی سارد (سەهۆڵ).

8. رێگری لە شا دەمار (بەستنی سەرەوەی شوێنی پێوەدانەکە)، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوە.

9. وەرگرتنی دامرکێنەر (مسکنات)، بۆ کەمکردنەوەی ئازار بە پێی پێویست.

10. گواستنەوەی پێوەدراو بۆ نەخۆشخانە.

ئەو هەڵانەی کە هەرگیز نابێت بکرێت لە کاتی پێوەدانی دوپشک:-

11. هەڵدرینی شوێنی پێوەدانەکە و بریندارکردنی.

12. بەستنەوەی شوێنی پێوەدانەکە.

13. بەکارهێنانی مادە وەک خەنە و گاز.

14. بەکارهێنانی مادەیی کیمایایی بێ راوێژکردنی دکتۆر..
بەرزی فشاری خوێن (زەخت) كێشەیەكی باوی تەندروستیە، ئەمەی خوارەوە كۆمەڵێك زانیاری گرنگە لەسەر ئەو پرسە:

– زەخت بەرزی یان بەرزی فشاری خوێن چییە ؟
زەخت بەرزی بە دوو ژمارە ئەپێورێ، ژمارەی سەرەوە واتا بەرزی پەستانی ئەو خوێنەی كە دڵ پاڵی پێوە دەنێت بۆ بەشەكانی لەش، بەڵام ژمارەكەی خوارەوە واتا بەرگری ئەو خوێنە پاڵنراوەیە كە دێت بۆ بۆرییەكانی خوێن.

- ئایا فشاری خوێنت چەند بێ ئاساییە ؟
پێوانەی (12) لەسەر (8) بە ئاسایی و ستاندارد دانراوە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی لە نێوان (10) لەسەر (6) بۆ (13) لەسەر (9) بە ئاسایی دادەنرێت، هەرچەندە ئەو ژمارەیەش لەوانەیە بەپێی تەمەن بگۆڕێ، بۆ نموونە كەسێكی تەمەن پەنجا ساڵان فشاری خوێنی (13) لەسەر (9) بێ وەكو ئەوە وایە گەنجێكی تازە پێگەیشتوو فشاری (10) لەسەر (7)، پسپۆران دەڵێن: ئەوانەی فشاری خوێنیان لە بنەڕەتدا نزمە ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن زۆر كەمترە بە بەراورد بەوانەی كە لەسەردەمی گەنجییان فشاری خوێنیان ئاساییە.

- ئایا مەرجە جارێك یان زیاتر فشاری خوێنت بەرزبێ مانای وایە تووشی بەرزی فشاری خوێن بووی ؟
مەرج نییە تووشی فشاری خوێن بووبی، چونكە جار بەجار هۆكاری ترس و دڵە ڕاوكێ و كارەسات بە شێوەی كاتی فشاری خوێنت بەرز دەكاتەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەو كەسانەش ئەگەری تووشبوونیان زۆرە بەبەراورد بەو كەسانەی كە پێشتر فشاری خوێنیان بەرز نەبۆتەوە.

- كێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن هەیە، یان هۆكارەكانی تووشبوون چین ؟
ئەو كەسانەی كە لە بۆماوەیی خانەوادەكەیان تووشبووان هەیە
ئەو كەسانەی كێشی لەشیان زۆرە بەراورد بە باڵایان
ئەو كەسانەی جگەرە كێشن یان لە ڕادەبەدەر كهول دەخۆنەوە ئەو كەسانەی كەم جووڵەن و وەرزش ناكەن
ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە
ئەو كەسانەی دەم ناپارێزن لە خوێ و چەوری و شیرینی
ئەو كەسانەی كە گرنگی خواردنی كانزای پۆتاسیۆم نادەن واتا گرنگی بە خواردنی سەوزەو میوە نادەن كە سەرچاوەیەكی باشی ماددەی پۆتاسیۆمن

- نیشانەكانی بەرزی فشاری خوێن چین ؟
ئەم نەخۆشییە زۆر مەترسیدارەو بە بكوژی بێدەنگ ناسراوە، چونكە نیشانەیەكی بەرچاوی نییە، بەڵام ئەگەر زیاد لە ڕادە بەرزبێتەوە كەسەكە بینینی لێڵ دەبێ و تووشی سەرئێشەیەك دەبێ لەگەڵ هێڵنجی مەعیدە.

- چۆن ئەگەری تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن لەسەر خۆت كەم كەیتەوە ؟
بە تێگەیشتن لە هۆكارەكانی وەكو لەسەرەوە ئاماژەم پێ كردووە دەتوانی ئەگەری تووشبوون لەسەر خۆت بە تەواوی كەم بكەیتەوە.

- چۆن بزانیت تووشی بەرزی فشاری خوێن بوویت ؟
دەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە، لە ڕۆژێكدا دووجار بە جیهازی پێوانی زەخت، زەختی خۆت بگری و ژمارەی سەرەو خوارەی هەرجارەو لای خۆت بنووسە، بۆ نمونە لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیە (25) جار پێوانەی زەختی خۆتت كردووە، ژمارەی سەرەوە بۆ هەموو جارەكان كۆكەرەوەو دابەشی (25) ی بكە، وە بە هەمان شێوە ژمارەكەی خوارەش كۆ بكەرەوەو دابەشی (25) ی بكە، ئەو كاتە پێوانی ڕاستەقینەی زەختی خۆت دەست دەكەوێ، بەڵام دەبێ ئەوە ڕەچاو بكە لە كاتی زەخت گرتندا نە ماندوو بی، نە بجووڵێ، دەبێت لەسەر كورسییەك بە هێمنی دانیشی بۆ ئەوەی ئەنجامی ڕاستەقینە بدات بەدەستەوە.

- ئایا بەرزی فشاری خوێن تا چ ڕادەیەك مەترسیدارە ؟
بەرزی فشاری خوێن بە یەكێك لە مەترسیدارترین حاڵەتە تەندروستییەكان دادەنرێ، چونكە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك و لە كاركەوتنی گورچیلەكان و تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.
💊زانیـاری پزیشکی🚑
Photo
كه‌ڵه‌ شاخ گرتن ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ سروشتییه‌ باوه‌یه‌ به‌رده‌وام خه‌ڵكێكی‌ زۆر په‌نای‌ بۆ ده‌به‌ن، كه‌ڵه‌شاخ جیاواز له‌ هه‌مووچاره‌سه‌ره‌ پزیشكیه‌كان‌و به‌شێوازێكی جیاواز خوێنی پیس له‌جه‌سته‌ ده‌رده‌كات.”

ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ به‌حه‌كیمی له‌ناوبردن و چاره‌سه‌ركردنی سه‌ر ئێشه‌ ناسراوه‌ و میژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌و به‌ر. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پیاوان په‌نای‌ بۆ ده‌به‌ن و بووه‌ به‌باو له‌ نێویاندا.”

◽️سوده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ بریتین له‌:-

١- کردنەوەی مولولە گەورە و بچوکەکانی خوێن و چالاککردنی سوڕی خوێن.
٢- کردنەوەی مولولە لیمفیەکان.
٣- چالاک کردنەوەی وزەی لەش.
٤- وریابوونی مێشک بۆ ئاگاداربوون لە گۆڕانەکان و پێدانی فەرمانە پێویستەکان چالاک دەکاتەوە.
٥- مژینی خوێنی پیس و ماددە کیمیاییە زیانبەخشاکان و پاشماوەی دەرمانەکان لە لەشدا کە لە نێوان پێست و ماسولکەکەندا کۆدەبێتەوە.
٦- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لە لەشدا.
٧- ڕێکخستنەوەی هۆرمۆنات.
٨- باری دەرونی ڕێکدەخات.
٩- چالاککردنەوەی دەماخ و جوڵە و قسەکردن و گوێگرتن و هاستکردن و بیركردنه‌وه‌.
١٠- پەستان لادەبات.
١١- ترشەلۆکی زیادەی لەش دەمژێت و لەشی لێ ڕزگار دەکات.
١٢- رێژەی کۆرتیزۆن لە خوێندا زیاد دەکات کە کاردەکات لە کەمکردنەوەی ئازار.
١٣- رێژەی کۆلیسترۆڵی زیادە لە لەشدا کەمدەکاتەوە و ڕێژەی کۆلیسترۆڵی پێویست بۆ لەش زیاد دەکات.
١٤- رێژەی مۆرفینی سروشتی لە لەشدا بەرزدەکاتەوە.

🪻لەگەڵ بوونی زۆر سودی دیکە، هەوەها بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی (ڕۆماتیزم – وشکبونی ئەژنۆ- ئازاری پشت- ئازاری مل و شان- رۆماتید- کەمی بەرگری لەش- شەلەل بون- نەخۆشی دڵ- نەخۆشیەکانی گورچیلە- پرۆستات- بەرزبونەوەی پەستانی خوێن- گەدەو قورحە- نەخۆشی پێست- شەکرە- دەوالی)هتد.
چۆن وا بکەین لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل خۆمان لە ئازاری پشت بەدور بگرین؟؟

کێشی سەر نزیکەی ٥ کیلۆ گرامە بەکارهێنانی مۆبایل و چەمانەوەی مل، ڕەنگە فشار بخاتە سەر بڕ بڕەکانی پشت ئەوکاتی پەستان لەسەر پشت دەگاتە ٢٧ کیلۆ گرام، دیسک پشت و فەقەرەکانی کاتێ پەستان لەسەری زیاد دەکات لێکەوتەی جدی لەسەرە کەوا دەکات ژانی پشت دروست بێ و سڕبوونی دەستەکان و سەر ئێشە، بۆیە پێویسیتە سەرت لەئاست پشتت بهێلیەوە بۆ ئەوەی دەماری مل و پشتت توشی زیان نەبێت.
زانیاری دەربارەی هەر چوار جۆرەکەی چەوری خوین.
‏١- cholestrolچەوری ناوخوێن
‏٢- HDLچەوری باش
‏٣- LDLچەوری خراپ
‏٤- Triglycerideچەوری پێست
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کۆلیسترۆڵ ( cholestrol ) چەوری ناو خوێن
*ئەو خواردنانەی کە دەبنە هۆی بەرز بونەوەی چەوری ناو خوین.
١-گۆشتی ئاژەڵ.
٢-بەروبومی ئاژەڵ وەک ( ماست,پەنیر,کەرە)
٣-زەردێنەی هێلکە.
٤-جگەر.
به‌رزی چەوری ناو خوێن دەبێتە هۆی تووش بوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەربووەکان،نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هەر بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان بپارێزین لە بەرزبوونەوەی چەوری ناوخوێن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چەوی سود بەخش HDL
کۆلیسترۆڵی سوودبەخش یان HDL یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی LDL کە لەدەمارەکانی خوێندا هەیە، پسپۆڕان لەوباوەڕەدان کە HDL لەلەشدا وەک ڕاکێشەر یان مژۆک کاردەکات، چونکە دەبێتە هۆی وەرگرتنی LDL لە خوێن و ناردنی بۆ جگەر، لەجگەردا ئەم LDL شی دەبنەوە و لەکۆتاییدا لەلەش دەکرێنە دەرەوە.

*هۆکارەکانی نزم بونەوەی چەوری باش ( HDL ).
١- جگەرە کێشان.
٢- کێش زۆری.
٣- نەخۆشی شەکرە.
٤-کەمی جوڵە.
٥- بەرزی ئاستی چەوری جۆری ( Trygliceride )..هتر.

*چەند ڕێگەچارەیەک بۆ بەرزکردنەوەی ( HDL واتە چەوری باش).
١- خواردنی گۆشتی ماسی.
٢- خواردنی گوێز.
٣- خواردنی بادەم.
٤- خواردنی فستەق.
‏ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چەوری زیان بەخش ( bad cholestrol=LDL )
کۆلسترۆڵی زیانبەخش یان LDL دەتوانێت لە دیواری خوێنبەرەکاندا بنیشێت و ببێتە هۆی تەسکبونەوە و تەنگ کردنیان، بەم حاڵەتە دەڵێن گیرانی خوێنبەرەکان یان تەسکبونەوەی خوێنبەرەکان کە دەبێتە هۆی مەیینی خوێن و دروستبوونی جەڵتە.

*بەرزی ئاستی چەوری خراپ دەبێتە هۆی
١- گیرانی بۆری خوێن.
٢- جەڵتەی دڵ.
٣-جەڵتە مێشک.
٤- بەرزی پەستانی خوێن.
٥- سەر ئێشە.

*چەند ڕێگەچارەیەک بۆ دابەزاندنی چەوريە خراپەكان
١- جوڵە و وەرزشی ڕۆژانە.
٢- کەمکردنەوەی بڕی خۆراکی وەک ( زەردێنەی هێلکە،کەرە،پەنیر،چەوری،گۆشتی ئاژەڵ،جگەر ).
٣- دورکەوتنەوە لە کحول و جگەرەکێشان.
٤- ڕۆژانە خواردنی میوە و سەوزە.
٥- بەکارنەهێنانی ڕۆنی ئاژەڵی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چەوری ترایگلیسراید (Triglyceride) ناسراوە بەچەوری ژێر پێست

شێوەی خەزنکراوی چەورییە لە لەشدا،بەشی زۆری ئەم چەورییە لەناو چەورییە شانەکاندا هەڵدەگیرێت و بەشێکی کەمی لە خوێندا هاتوچۆ دەکات بۆ ئەوەی وزەی پێویست بدات بە ماسولکەکان بۆ کارکردن
ئەو کەسانەی کە کهول دەخۆنەوە پێویستە ٢٤ سەعات پێش شیکاریەکە نەخۆنەوە.
ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی چەوری پێست شەکر هەموو جۆرەکان شیرینی ،نان،برنج،پەتاتە ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ئه‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه‌ ڕێژه‌ی چەوری ناوخوێن و چەوری پێست بەرزدەکەنەوە

١-زه‌ردێنه‌ی هێلكه، ریژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە و سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام لەهەمان کاتدا زیانێکی زۆری هەیە بۆ لەشت بەهۆی بەرزی رێژەی کۆلیسترۆڵەوە.
٢-خواردنی خێرا(فاست فود) کە بریتیە لە فینگەر یان پیتزا و هەمبەرگر و مریشکی سورەوەکراو خواردنە پڕ چەوریەکان.
٣-گۆشت و مریشک یەکێکن لەو پێکهاتانەی کۆلیسترۆڵ بەرز دەکەنەوە، بۆیە پێویستە بە برێکی پێویست بخورێت.
٤-ئایس كرێم یەکێکە لەو خواردنانەی برێکی زۆر چەوری تێدایە.
٥-ئه‌لكهولیش یەکێکە لەو پێکهاتانەی چەوری تێدیە و رێژەی کۆلیستۆڵ بەرزدەکاتەوە.
٦-هەموو جۆرەکانی شیرینی.
٧-چه‌ره‌سات یەکێکە لەو پێکهاتانەی بەسوودە ئەگەر بە بڕێکی کەم بخورێت، جگە لە بادام و گوێز کە زۆر بەسوودن و زیانی نیە رێژەی کۆلیسترۆڵ یەکسان دەکەنەوە.
٨-ساردی و خواردنه‌وه‌ غازیه‌كان.
٩-خواردنی جگەر چونکە بڕێکی زۆر چەوری کۆدەکاتەوە.
١٠-شیرو ماست و په‌نیری پر چه‌وری
2024/06/15 23:30:15
Back to Top
HTML Embed Code: