Telegram Group & Telegram Channel
پکک خۆی هەڵوەشاندەوە
عەبدولعەزیز مەولوودی

دۆای داواکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، حیزبی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە پکک لە ڕاگیاندراوێکی فەرمی دا دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و بەو شێوەیە کۆتایی بە ژیانی نیو سەدە چالاکی خۆی هێنا. هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، پکک بە ڕێکخستنی کۆنگرەی نائاسایی دۆازدەهەمی خۆی، بڕیاری چەک دانان و هەڵوەشاندنەوەی خۆی دەرخست. لە ڕاگەیاندراوی پاش کۆنگرە وێڕای داکۆکی کردنی پکک لە سەر دو کەسایەتی نێو ڕیزی دامەزراندنی ئەو حیزبە یانی عەلی حەیدەر کایتان و ڕەزا ئاڵتوون، کە لەوە پێش کیانی خۆیان بەخت کردبوو، ئەوانی بە هێمای "پابەند بوون بە ڕێبەرایەتی، حەقیقەت و ژیانی پیرۆز" و "هاوڕێیەتی ئازادی" ناساند. هەروەها بە ئاماژە پێدانی مێژووی چالاکی پکک، جەخت دەکاتە سەر ئەوەی کە "خەباتی پکک سیاسەتی نکۆڵی و لە ناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە ڕێگای سیاسەتی دیمۆکڕاتییەوە، و بەم شێوەیە پکک ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کرد." لە کۆتاییدا، وێڕای ئەوەی دەگوترێ " سۆسیالیزمی دەوڵەت- نەتەوەیی بەرەو شکەست دەبات، سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیمۆکڕاتی بەرەو سەرکەوتن دەبات، پێداگرتن لە لە سەر مرۆڤایەتی پێداگرتنە لە سەر سۆسیالیزم"، دروشمی کۆتایی دێنیتە بەر باس کە ئەویش"بژی ڕێبەر ئاپۆ"یە.
دیارە هەر ئەو کات کە دانوستانەکانی ئیمڕاڵی ڕاگەیاندرا و داواکاری ئاپۆ بۆ هەڵوەشانەوەی پکک ئاشکرا کرا، لە لێکدانەوەیەکدا کە لە کەناڵی تێڵگڕامی خۆمدا بڵاوم کردەوە، وێڕای پێشوازی لەو داوایەی ئاپۆ، جەختم کردە سەر ئەوەی کە بە دۆای هەڵوەشانەوەی پکک دەتۆانێ دوو ئاڵوگۆڕی باش لە تورکیا ڕووبدات، یەکەمیان، ڕێگا خۆش بوون بۆ چالاکی دیمۆکڕاتییەنە و سەربەخۆیانەی دەم پارتی و ئەوی دیش، دەس بەتاڵ مانی دەوڵەتی تورکیا بۆ درێژە پێدانی سیاسەتی سەرکوت و دژە کوردی خۆی لەو وڵاتەیە. بەهۆی وەیکە تاکوو سەلاحەدین دەمیرتاش و حیزبەکەی بوون و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان لە تورکیا دەکرد- ئەوەش خاڵێکی گرینگی بزوتنەوەی کورد لە ئەو وڵاتەیە کە خاوەن حیزبێکی یاسایی ئیزن پێدراو بوون- و دەیانتۆانی ببنە هێزێکی چارەنوس ساز بۆ پێکهاتنی دەوڵەت، پکک وەک حیزبی دەسەڵاتدار دەهاتە کایەو نەیدەهێشت بە ئەنجام بگات و ڕەوشەکەی تێک دەدا. ئەو دیاردەیە بۆ دەم پارتیش بەردەوام بوو تاکو باسی هەڵوەشانەوەی پکک هاتە ئاراوە. بۆیە پێموایە بەو بەرودۆخەی کە پکک تێیدا دەژیا، هەر دەبووبا بەو بڕیارە گەیشتبا. کەوابوو، من دەگەڵ ئەو باسەی ڕاگەیاندراوی کۆنگرەی ١٢ی پکک نیم کە پێی وایە پکک "کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە ڕێگای سیاسەتی دیمۆکڕاتییەوە و بەم شێوەیە ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کرد ". بۆوەیکە پێم وایە پکک هەر لە سەرەتاوە نەیتۆانی وەک حیزبێکی دیمۆکڕاتییانە دەگەڵ خۆی و دەروبەری هەڵسوکەوت بکات. ڕەوشی ئەو حیزبە لە سەر ڕێبەرایەتی کاریزماتیک و هەتاهەتایی بەڕێز ئۆجەلان دامەزرا و تۆانی لەوە کەڵک وەرگرێ بۆ بەهێز و قایم کردنی ڕێزەکانی نێوخۆی. بەلام کاتێک پکک بڕیاری دا چالاکی خۆی پەرە پێبدات لە بەشەکانی دیکەی کوردستان، هەوڵیدا کە لە هەر بەشە حیزبێک پێک بێنێ کە لە ڕاستیدا باڵێکی پکک دەبوون و نەیاندەتۆانی خۆیان بڕیار دەر بن، وەک پەژاک، کۆدار و حیزبی ئازادی کە نە دەیانتۆانی بۆخۆیان ئاپۆیەک دروست بکەن وەک ڕێبەرێکی کاریزماتی، نە ئەو ڕیزە قایمانەیان ببێ. بەڵام کارتێکردیان بۆ وێنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات یان باشوور، ئەوە بوو کە خۆیان بە جێگرەوەی حیزبەکانی دیکە دادەنا و شێوازێکی نادیمۆکڕاتییانەیان گرتە بەر، بۆیە لە هەر دوو لا کێشەی زۆری لێکەوتەوە.

group-telegram.com/moloudiaziz/832
Create:
Last Update:

BY کانال عبدالعزیز مولودی

Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260

Share with your friend now:
group-telegram.com/moloudiaziz/832

View MORE
Open in Telegram

Telegram | DID YOU KNOW?

Date: |

The perpetrators use various names to carry out the investment scams. They may also impersonate or clone licensed capital market intermediaries by using the names, logos, credentials, websites and other details of the legitimate entities to promote the illegal schemes. Ukrainian forces successfully attacked Russian vehicles in the capital city of Kyiv thanks to a public tip made through the encrypted messaging app Telegram, Ukraine's top law-enforcement agency said on Tuesday. Oh no. There’s a certain degree of myth-making around what exactly went on, so take everything that follows lightly. Telegram was originally launched as a side project by the Durov brothers, with Nikolai handling the coding and Pavel as CEO, while both were at VK. Either way, Durov says that he withdrew his resignation but that he was ousted from his company anyway. Subsequently, control of the company was reportedly handed to oligarchs Alisher Usmanov and Igor Sechin, both allegedly close associates of Russian leader Vladimir Putin. But the Ukraine Crisis Media Center's Tsekhanovska points out that communications are often down in zones most affected by the war, making this sort of cross-referencing a luxury many cannot afford.
from us

Telegram کانال عبدالعزیز مولودی
FROM American