Telegram Group & Telegram Channel
🔳 بۆچی ڕووناکبیران لە سیاسەتمەداران خۆشەویستترن؟

#ئارام_کەیخوسرەوی

سیاسەت پانتاییەکی ڕەق و تەقی هەیە. زیاتر لەوەی پانتایی حەزەکانی ئێمە بێت، پانتایی ئیمکانەکانە. لۆژیکی تایبەت بە خۆی هەیە؛ سەرچاوەی ئەم لۆژیکە لە هێز و تواناییەوە دێت. زمانی سیاسەتمەدار و کردە و هەڵوێستەکانی پەیوەندییان بەم هێز و تواناییەوە هەیە. بەم پێیە سیاسەتمەدار ڕووبەرێکی بێسنووری لە بەردەستدا نییە. کردەکانی، وشەکانی و زمانی ئاخاوتنی بە پێی لێکدانەوەی لە هێز و تواناییەکانی هەڵدەبژێرێت.
ئێمە سیاسەتمەدارانمان خۆش ناوێن، چونکە هەمیشە بە دڵی ئێمە قسە ناکەن، ڕەنگە بە دڵی خۆشیان قسە نەکەن.
بەڵام نموونەی ئاوارتەش هەیە. جاری وایە سیاسەتمەدارێک لە فیگۆری کەسایەتییەکی کاریزماتیک سەرهەڵدەدات، گرنگترین تایبەتمەندی کەسایەتی کاریزماتیک ئەوەیە ئەم مەودایە کەم دەکاتەوە. گەورەیی و خۆشەویستنی ئەم کەسایەتییە حەزەکانی ئێمە لە نێو خۆیدا دەتوێنێتەوە. سیاسەتمەدارێکی وا دەتوانێت کەلێنی نێوان حەزەکان و کردەکان، ئاواتەکان و زمانی ئاخاوتن پڕ بکاتەوە. ئەو شکۆیەک بە ئەو پانتاییە دەدات کە خەڵک دەتوانێت زیاتر لێی تێ بگات و هەستی پێ بکات.
ڕووناکبیر لە پانتاییەکی تردایە. ڕووبەرێکی بەرفراوانتر لەبەر دەستیدایە. ئەوەی سیاسەتمەدار ناتوانێت بیڵێت، ڕووناکبیر دەتوانێت باسی بکات. ڕووناکبیرەکان لە سیاسەتمەدارەکان خۆشەویستترن، چونکە زیاتر لە حەز و خولیا و خەونەکانی ئێمە دەدوێن. ڕووناکبیر لە قەڵەمڕەوی بەرتەسکی ئیمکانەکاندا نییە، ئاسۆیەکی بەرفراوانتری هەیە، بۆیە ڕووناکبیر بە پێچەوانەی سیاسەتمەدار دەرفەتیکی زیاتری بۆ هەڵەکردن هەیە. سیاسەتمەدار نابێت هەڵە بکات، ڕەنگە هەڵەی سیاسەتمەدار کارەساتی گەورەی لێ بکەوێتەوە، بەڵام ڕووناکبیر دەتوانێت هەڵە بکات، دەتوانێت پاشگەز ببێتەوە، بەبێ ئەوەی لێکەوتەیەکی کارەساتباری لێ بکەوێتەوە.
ڕووناکبیر دەتوانێت ئاواتەکان بپارێزێت، خەیاڵکردی سیاسی کۆمەڵگەکەی چالاک بکات، و دەتوانێت سنووری ئیمکانەکان بۆ سیاسەتمەدار زیاتر بکات.
ئەم جیاکارییە بۆ بزاڤێکی ڕزگاریخواز ڕەنگە بڕێک ئاڵۆز بێت، بەڵام ئاڵۆزتر لەوە ئەوەیە ڕووناکبیر بە زمانی سیاسەتمەدارەوە قسە بکات. ئەوەی دەبێت سیاسەتمەدارێک بیڵێت (ئەگەر پێویست بێت بیڵێت) لە زاری ڕووناکبیرەوە ببیسترێت. لە دۆخی وادا، ئاواتەکان و یۆتۆپیاکان دەبنە قوربانی واقیعی سەپاو.

لێرەین ↙️
🆔
@parantez_net
👍54👎3👏2

group-telegram.com/parantez_net/1207
Create:
Last Update:

BY پەرانتێز parantez

Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260

Share with your friend now:
group-telegram.com/parantez_net/1207

View MORE
Open in Telegram

Telegram | DID YOU KNOW?

Date: |

Russian President Vladimir Putin launched Russia's invasion of Ukraine in the early-morning hours of February 24, targeting several key cities with military strikes. The SC urges the public to refer to the SC’s I nvestor Alert List before investing. The list contains details of unauthorised websites, investment products, companies and individuals. Members of the public who suspect that they have been approached by unauthorised firms or individuals offering schemes that promise unrealistic returns The message was not authentic, with the real Zelenskiy soon denying the claim on his official Telegram channel, but the incident highlighted a major problem: disinformation quickly spreads unchecked on the encrypted app. Following this, Sebi, in an order passed in January 2022, established that the administrators of a Telegram channel having a large subscriber base enticed the subscribers to act upon recommendations that were circulated by those administrators on the channel, leading to significant price and volume impact in various scrips.
from us

Telegram پەرانتێز parantez
FROM American