group-telegram.com/rasepardeh/15365
Last Update:
ئینسان لە دروونی خۆیدا ئیستعداد وتوانای چاکە کردنی وخراپەکردنی هەیە.
هەر وەک خودا دەفەرموێت.
(وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا * فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا)".
خوا بەجورێک ئینسانی خەلقکردووە ک ڕێگەی لادان ،لە بەرنامەی خوا وڕێگەی تەقوا وپارێزگاری بزانێت و، دەرکیان بکات، دوای ئەوە ئیتر لەنێوان ئەودوواندا موختارە،هەروەک ک ئەم تواناییەیی هەیە.هەرواش لەخارجەوە لەعالەمی خارج لەخۆیدا دوو مەوجود دروستکراون .یەکێکیان لێهاتنی چاکەی ئینسان بەهێز دەکات ئەوی تریان لێهاتنی بۆشەڕ ،
جەهل وپەیڕەوی هەوەس. دووفەسادن لەئینساندا پەیدا دەبن و لایەنی شەڕی ئینسانن.ئیبلیس وزووڕییەتی ک ئیعلانی گەردنکەچی و خزمتکاری خۆیان نەکرد.وپێچەوانەوە .ئیعلانی دوژمنی خۆیانیان کرد، هەمیشە کاریان ئەوەیە ئینسان بەرەو جەهل وپەیڕەوی لە ئیبلیس بکێشن.و،لەو لایەنەوە پشتی بگرن.
لەلایەکی ترەوە.عیلم وئیرادە. جیاکردنەوەی باش لەخراپ و هەڵبژاردنی چاکە، لایەنی خەیری ئینسان.مەلائیکەش وەزیفەیان ئەوەیە.خزمەتی ئینسان بکەن. بۆئەوەی ئەم لایەنە بەهێز بێت
.
کەواتە لەدەروونی ئینساندا قوەی خەیر وشەڕ وجودی هەیە.لەخارجیشدا دووشت هەن.یەکێکیان خەیرەو .ئینسان بەرەو خەیر دەکێشێت.و، لەخزمەتی ئینساندایە بۆکاری،خەیر کە مەلائیکە یە، ئەوی تریان شەڕەو ئینسان بۆ شەڕ دەکێشێت،ئینسانیش لەنێوان ئەم دواندا موختارە .سەرپشکە ئەڵبەتە ئەو دووهێزە خارجییە خۆیان سەربەخۆ کارێک ناکەن ،تاهێزی و ئیرادەی خەیرلە ئینساندا ئامادەیی نەبێت.مەلا ئیکە تەقویەی ناکات بەرەو چاکە ، تاهێز وئیرادەی شەڕ لەئینساندا ئامادەیی نەبێت.ئیبلیس وزووڕیەتی ئیبلیس ناتوانن هیچ کارێکی لەسەر بکەن.یانی ئەو هێزە دەرەکییە بەیارمەتی هێزی ناوخۆ ودەروونی دەتوانێت کار بکات.
خــــــەلقـــــــــی ئـــــــــــــــادەم.
#سوبحانی_و_موفتیزادە
#مامۆستا_ناصری_سوبحانی
#مامۆستا_ناسری_سوبحانی
@rasepardeh
BY ڕاسپاردە

Share with your friend now:
group-telegram.com/rasepardeh/15365