Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەکگیر بم، بە مەرگی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند
گوڵ بە تۆزی پێتەوە لاف و گەزافی لێ دەدا
وا شکور سۆزەی نەسیم هات و ئەویشی لێ ستاند
نەشتەری موژگانی تۆ هاتۆتە سەر سەفحەی دڵم
هەر خەتێ بوو، غەیری خەتتی سەوزی تۆ، پاکی کڕاند
لەشکری ئاهم لەگەڵ جەیشی حەبەش دەعوا دەکا
حیرەتم ماوە کە چۆن ئەو دڵبەرە دڵمی ڕفاند
بۆ گوڵی ڕووت ماتەمی پەرچەم دەبینێ بۆیە وا
ماهی نەورۆزم بە شیوەن وەک محەڕڕەم خۆی نواند
تۆ لە ئەووەڵ گۆی وەفات هێنایە نێو مەیدانەوە
ئێستە چەوگانی خیلافت پشتی سەد وەعدەی شکاند
تۆخودا قەت غیرەتە بۆ تۆ ئەرێ سەروی ڕەوان
گوڵ بەبێ تۆ وا لە باغا خێوەتی خۆی لێ چەقاند
با وجوود ئینساف بدەم چاکە، گوڵیش موشتاقتە
هەر لە شەوقی تۆیە سەرپۆش و گەریبانی دڕاند
هەر کەسێ مایل بە پیرێکە و تەریقێکی هەیە
تۆ بە شوعلەی غەم «حەریقی» وا وەجاخت هەڵگڕاند
📝 هۆنراوەی مامۆستا ⤵️
🎙 خوێندەوە ⤵️
✏️ وێنە ⤵️
📹 مۆنتاژ و ژێرنووس⤵️
♾

#حەریق
#باست_حەمەغەریب
#ڕێبوار_خالید
#خالید_گرافیک
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
#شێعر #شیعر #شێعر #شێعری_نوێ #شێعری_کوردی #شێعری_کلاسیک
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤6 3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
برا زۆر سەیرە زوو نەمناسی،من هەر زۆر لە زوو کوردم
کە تۆ پێنج شەش کەڕەت گۆڕاوی و من بێ سێ و دوو کوردم
لە تەکیە بوویە جێگر، ڕێگر و مێگر لە بن بەرماڵ
ئەمن لەوساوە جێ و بانم لە بانی بێشکە بوو کوردم
عەجەم بووی بوویە تورک و بوویە عارەب ئێستە سەرشێواو
ئەمن بێ گێڵمە گێڵم و کەشمەکەش، بێ چاشنوو کوردم
سپی بووی بوویە شین و بوویە سوور و ئێستە ڕوو زهردی
ئەمن یەک ڕەنگ و ڕوو، وەک پیاوی خاوەن ئابڕوو کوردم
کە تۆ بۆ مز لە ناو مزگەوتی، کوردستانە ڕووگەی من
کە تۆ دەروێشی زەرگ و مەرگی من بێ هایوهوو کوردم
کە تۆ پەل بۆ هەموو جێیەک ئەکێشی و بێ ڕەگ و بنجی
ئەمن گەر پەل پەلیشم کەن لەسەر یەک ڕێگەم و کوردم
دڵت بۆ پارە، پارە، بیر لەلیرە گیرە، دەم بۆ دەم
سەراپا، ڕەگ بە ڕەگ، ئێسقان بە ئێسقان موو بە موو کوردم
کە تۆ دەرپێت فڕێدا و چاکەتی چاکت دەبەر خۆ کرد
ئەمن شەرمم لە خۆ و شاییم بە خۆمە جل شڕ و کوردم
کە تۆ گیرفان پڕی، گیرفان بڕی من هەر هەژار ماوم
کە تۆ خۆت دا بە خواردن، من لەگەڵ گاڵ و بەڕوو کوردم
📝 هۆنراوەی⤵️
📹 مۆنتاژ و ژێرنووس ⤵️
📹 ➡️ YouTube
📷 ➡️ Instagram
✉️ ➡️ telegram
🧷

مامۆستا #هەژار_موکریانی
#خالید_گرافیک
#شێعر #شیعر #شێعر #شێعری_نوێ #شێعری_کوردی #شێعری_کلاسیک
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤4 4 1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەسڵمەن جە کورد، ئەسڵمەن جە کورد
بابۆم کوردەنان، ئەسڵمەن جە کورد
من ئەو شێرەنان چەنی دەستەی گورد
سلسلەی سپای زەحاک کەردم ھورد
📝 #شاوەیس_قولی
مامۆستا #سۆران_حەمەڕەش
مامۆستا #ڕێبوار_خالید
#خالید_گرافیک
#kurdistan #کوردستان #kurd #کورد #مێژوو #مێژووی_کوردستان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر لە سەرەوەش بمانبڕنەوە، نانەوین و سەر هەڵدەدەینەوە."
دکتۆرە شوکریە ڕەسووڵ
دکتۆرە شوکریە ڕەسووڵ
″ئێمەی کورد ڕەگێکی قوڵمان لەناو زەویەکەماندا هەیە، ئەگەر لە سەرەوەش بمانبڕنەوە، نانەوین و سەر هەڵدەدەینەوە″.مامۆستا #شوکریە_ڕەسووڵ
مامۆستا #شوکریە_ڕەسووڵ
مۆنتاژ و ژێرنووس | #خالید_گرافیک
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
🧷
#kurdistan #کوردستان #kurd #کورد #مێژوو #مێژووی_کوردستان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤10
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ماوەیەکە
تەیری عەشقێ
هاتۆتە ناو هەناومەوە
هەر کاتێ کە ئەو بخوێنێ
من لێرەوە
ئەبمە سەرچڵی درەختی و
لە ڕەوەزی چاویشمەوە
پۆل پۆل شیعر
دێنە دەرێ!
📝 هۆنراوە و خوێندەوە⬇️
📹 مۆنتاژ و ژێرنووس⬇️
📹 ➡️ YouTube
📷➡️Instagram
✉️➡️telegram
🧷
تەیری عەشقێ
هاتۆتە ناو هەناومەوە
هەر کاتێ کە ئەو بخوێنێ
من لێرەوە
ئەبمە سەرچڵی درەختی و
لە ڕەوەزی چاویشمەوە
پۆل پۆل شیعر
دێنە دەرێ!
مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
#خالید_گرافیک
✉️➡️telegram
#kurdistan #کوردستان #kurd #کورد #مێژوو #مێژووی_کوردستان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤10🥰7 3
Forwarded from 𝐗𝐀𝐋𝐈𝐃𝐆𝐑𝐀𝐏𝐇𝐈𝐂 | خالید گرافیک
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤6🥰5 1
ڕەنگە جار جار
ماسی بتۆرێ لە ڕووبار
ئاو بتۆرێ لە فورات،
بەڵام من هەر تۆم
خۆش دەوێ و
هەڵبەستێکت بۆ دەنووسم
درێژتر بێ لە باڵات.
📹 ➡️ YouTube
📷 ➡️ Instagram
✉️ ➡️ telegram
ماسی بتۆرێ لە ڕووبار
ئاو بتۆرێ لە فورات،
بەڵام من هەر تۆم
خۆش دەوێ و
هەڵبەستێکت بۆ دەنووسم
درێژتر بێ لە باڵات.
#لەتیف_هەڵمەت
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤2 1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴درووزەکان کێن و پەیوەندیان بە کوردەوە چییە؟
بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکەدا ڕوویداوە، بابەتی #درووزەکان هاتۆتە پێشەوە. پێشتریش لە ناوماندا زۆر جار گووتراوە کە گوایە ئەوان کوردن، ئایا ئەوان کێن و ئاینەکەیان چۆنە و پەیوەندیان بە کوردەوە چیە؟
لە ڕاستیدا تێگەیشن لە درووزەکان زۆر ڕووی نەزانراوی ڕابردووی کورد لە میسر و کاریگەریان لە ناوچەکە دەخاتە ڕوو. بۆ نموونە دوو بنەماڵەی دروزەکان، (عەمادی) بە خەڵکی ئامێدی باشوری کوردستان و (جونبوڵات) کە عەرەب ئەمڕۆ بەو جۆرە ئاماژەیان پێ دەکەن، بە بنەماڵەی کوردی (جان پۆڵادی) لە سەرچاوە مێژووییەکاندا ناویان هاتووە.
▶️ سەرچاوە؛ لاپەڕەی مێژوونووسی ناوداری کورد | مامۆستا
بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکەدا ڕوویداوە، بابەتی #درووزەکان هاتۆتە پێشەوە. پێشتریش لە ناوماندا زۆر جار گووتراوە کە گوایە ئەوان کوردن، ئایا ئەوان کێن و ئاینەکەیان چۆنە و پەیوەندیان بە کوردەوە چیە؟
لە ڕاستیدا تێگەیشن لە درووزەکان زۆر ڕووی نەزانراوی ڕابردووی کورد لە میسر و کاریگەریان لە ناوچەکە دەخاتە ڕوو. بۆ نموونە دوو بنەماڵەی دروزەکان، (عەمادی) بە خەڵکی ئامێدی باشوری کوردستان و (جونبوڵات) کە عەرەب ئەمڕۆ بەو جۆرە ئاماژەیان پێ دەکەن، بە بنەماڵەی کوردی (جان پۆڵادی) لە سەرچاوە مێژووییەکاندا ناویان هاتووە.
#سۆران_حەمەڕەش
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤8 1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کوردستان ئەی نیشتمانم
هێزی دڵ، ئارامی گیانم
جێی سەربڵندی و شانازی
تا دڵ دەخوازێ دڵخوازی
گوڵی پشکوتووی بێ پاییز
سیس نابێ و ناوەری هەرگیز
مێشکم، هەستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆن ئەی گیانی شیرینم
تا زیندووم هەر تۆی مەبەستم
خۆشم دەوێی دەتپەرەستم
بشمرم لەشی بەگڵبوو
دەڕوێنێ چەند گوڵ و دڕوو
گوڵم بۆ دەستی دڵدارت
چقڵم بۆ چاوی بەدکارت
گیانیش دەفڕێتە عاسمانت
ئەوسا تێر دەکا سەیرانت
🎙 ئاواز و گۆرانی⬇️
📝 هۆنراوەی مامۆستا ⬇️
⭐️ مۆنتاژ و ژێرنووس⬇️
📹 ➡️ YouTube
📷 ➡️ Instagram
✉️ ➡️ telegram
⭐️
هێزی دڵ، ئارامی گیانم
جێی سەربڵندی و شانازی
تا دڵ دەخوازێ دڵخوازی
گوڵی پشکوتووی بێ پاییز
سیس نابێ و ناوەری هەرگیز
مێشکم، هەستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆن ئەی گیانی شیرینم
تا زیندووم هەر تۆی مەبەستم
خۆشم دەوێی دەتپەرەستم
بشمرم لەشی بەگڵبوو
دەڕوێنێ چەند گوڵ و دڕوو
گوڵم بۆ دەستی دڵدارت
چقڵم بۆ چاوی بەدکارت
گیانیش دەفڕێتە عاسمانت
ئەوسا تێر دەکا سەیرانت
#مستۆ_دادار
#هەژار
#خالید_گرافیک
#kurdistan #کوردستان #kurd #کورد #مێژوو #مێژووی_کوردستان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵینازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من
#بێخود
#ئەیووب_قوربانی
#خالید_گرافیک
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
#kurdistan #کوردستان #kurd #کورد #مێژوو #مێژووی_کوردستان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢3 3❤2 2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەهید نەمرە وەکوو شاخ
وەکوو بەفر، وەکوو درەخت
وەکو بەهار و گوڵەباخ
شەهید ئاوە
تینوێتی زەوی ئەشکێنێ
پەنجە و دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ
شەهید باڵای بە قەد باڵای کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی
لووتکەی هەڵوێستی ئینسانە.
هۆنراوەی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
بەدەنگی #ئەحمەد_شێربەیگی
مۆنتاژ و ژێرنووس #خالید_گرافیک
وەکوو بەفر، وەکوو درەخت
وەکو بەهار و گوڵەباخ
شەهید ئاوە
تینوێتی زەوی ئەشکێنێ
پەنجە و دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ
شەهید باڵای بە قەد باڵای کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی
لووتکەی هەڵوێستی ئینسانە.
هۆنراوەی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
بەدەنگی #ئەحمەد_شێربەیگی
مۆنتاژ و ژێرنووس #خالید_گرافیک
شەهید | #حەمید_مورادی
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from خانای قوبادی ــ گوتاری نوێ
ستایشی مەرگ و مانەوە لە جەغزی قوربانی ــ شەهیددا
(ئاوڕدانەوەیەک لە کارەساتی ئاگرەکەی ئاویەر)
رێبین نووری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@gutariniwe
پەنابردن بۆ قارەمان، جۆرێکە لە خۆدەربازکردن لەو بەرپرسیارێیتییەی لە ئەستۆمان دایە.
ژان پۆل سارتر
قارەمان چەشنێکە لە مرۆڤی نائاسایی، مرۆڤێک کە هەموو ئەرکەکانی ئێمە لە ئەستۆ دەگرێ، و ئاوێنەیەکە ئێمە خۆمانی تێدا دەبینینەوە. ئەم مرۆڤە نائاساییە بە مەرگ ناسنامەی بان مرۆیی دەسەلمێت. بۆیە قارەمان پاش مەرگە کە قارەمانێتی مسۆگەر دەکات و مەرگ دوایین وێستگە و پلەی قارەمانێتییە، که له کۆتاییدا هەڵدەکشێ بۆ ئۆستوورە.
ژینگە پارێزی وەک مۆدیلی گەشەی ئەڵتەرناتیڤ، جۆرێکە لە پاوەگەزدان، لە هەمبەر دەسەڵاتی زاڵی سیاسیدا، گەڕانەوەیە بۆ هێزی کۆمەڵایەتی و کولتووری لە کۆمەڵگای پەراوێزدا و لە راستیدا هەوڵێکە لە پێناوی سڕینەوەی چەق لە ناوەندێک کە ئەیەوێ لە سەرەوە مۆدیلێک لە گەشەکردن پێناسە بکات، مۆدیلێکی هەندێجار کۆلۆنیالیستی، کە یەکدەست کردنەوە و سڕینەوەی جیاوازییەکانی لە هەناودایە.
کە وابوو مۆدێلی گەشەی ئەڵتەرناتیڤ، لە هەوڵی ئەوەدایە سەرەڕای سڕینەوەی مۆدێلی کۆلۆنیالیستی، لە پێناوی دەرچوون لە تاقە مۆدێلی سەپاوی دەسەڵات، لە پێگەیەکی سۆبژێکتیڤەوە خۆی دەست بە ئەکتی سیاسی و کۆمەڵایەتی بدات، که وابوو دەچێتە خانەی سیاسەتەوە و سیاسەتیش بە ئاراستەی ئەفلاتوون پێوەندییەکە لە نێوان گیانی تاک و نەزمی کۆمەڵایەتیدا. هەروەها ئەرەستوو سیاسەت بە دەستەبەر کردنی ژیانی باش پێناسە دەکات.
بۆیە، ژیان و ژیانی باشتر ئەتوانێ ئامانجی سەرەکی سیاسەت بێت. ژینگە پارێزیش وەک ئەکتێکی مەدەنی و مۆدێڕن لە پێناوی پاراستی ژینگەیەک دایە کە پێویستە بۆ ژیان و وەک دیارە ئامانجی کۆتایی پاراستی ژیانی هەموو گیانلەبەرانە.
ئەوەی ئێمەی کورد لە کارەساتی کۆساڵان و دواتر مەڕەخێڵ و ئەمێستاکەش ئاویەر دەیبینین، دابەزاندنی ژیانە لە پێناو پیرۆزکردنی مەرگ دا. مەرگێک کە ئاسایی نیە و ئۆستوورەییە و گرێدراوی قارەمان و پاڵەوانە.
پێوەندیی قارەمان و مەرگ پێوەندییەکی دوو لایەنەیە لە لایەکەوە قارەمان بە مەرگ ناسنامەی قارەمانێتی خۆی مسۆگەر دەکات و لە لایەکی تریشەوە مەرگ وەک بابەتێکی ئاسایی، لە پێوەندیی لەگەڵ کەسایەتیی قارەماندا ئاسایی بوون تێپەڕ دەکات. وەک مەرگی ئاشیل لە ئۆستوورەی یۆناندا، دەمرێت بۆ ئەوەی یادی هەمیشە زیندوو بێت. نموونەکەی لە ئەدەبی کوردیشدا شیعرەکەی شەهید مەلا عەلیە کە ئەڵێت "مەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بە سەد ژین" ...
@gutariniwe
زۆرجاران ئێمە نغرۆی دۆخێک دەبین، کە خۆمان نازانین چەندە دەستەوەستانانە لە ئاست پرسیارە بنەماییەکاندا نەزۆک و پاسیڤ و دەستەوەستانین. دوانەی ژیان مەرگ، هەمان دوانەی خەیر و شەڕ، و سپی و رەش و بەهەشت و دۆزەخ و تەنانەت جاش و باشە.
ستایشی مەرگی قارەمانانە، و نەک قارەمانی مردوو، زین کردنی، پیرۆزییە لە سەر مەرگ، لێرە جۆری مەرگە قارەمان دەکاتە قارەمان، ئەگینا لە دەرەوەی مەرگ قارەمان ناتوانێ واتای هەبێت.
ژینگە پارێزی وەک فەلسەفەیەک بۆستایشی ژیان، لە کۆتاییدا ئەبێتە، دیاردەیەک کە بە مەرگ پیرۆز دەکرێ. پیرۆزی ئەو هێڵە سوورەیە کە چنگ دەنێتە بینەقاقای پرسیار و ئەقڵی پرسیار ورووژێن. کەوابوو ژینگە پارێزی لە بەستێنی سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتیدا، سەرەتایەکە بۆ سڕینەوەی پیرۆزیی لە مرۆڤ، شکاندنی ئەو ناوەندەیە کە مرۆڤ لێیەوە چاولە دونیا و سروشت ئەکات، تواندنەوەی ئەو وەهمەیە کە مرۆڤ وائەزانی ئەم دنیایە بە گیاندار و بێ گیانی دەرەوەی خۆیەوە، بە بۆنەی ئەو خولقاوە و بە هەمان شێوە ئەو مافە بە خۆی ئەدات کاولکاریی تێدا بکات.
لێرە مرۆڤیش بوونەوەرێکە وەکوو ئاژەڵ و رووەک و مەل و موور، ئالێرەوەیە ئەکتی ژینگەپارێزی بۆ ئێمەی کوردی داگیرکراو گرنگتر دەبێت. ئەکتی گرنگ ئەبێ بە پرسیاری گەورە و بنەماشکێن تۆکمەتر و جیدی تر بکرێت، بۆیە دابەزاندنی ژینگە پارێزی بۆ قارەمان پەروەریی و شەهیدسازی پاک کردنەوەی هەموو ئەو کۆسپ و گرفتانەیە کە بوونەتە هۆی کارەساتێکی ئاوەها. گرفتی وەکوو لێنەزانین، نەبوونی کەرەستە و ئامێری شیاو بۆ کوژاندنەوە و ... .
لە کۆتاییدا ئێمە ئەبێ بەخۆماندا بچینەوە، ئەبێ بیر لە ئاراستەیەکی تر و نەزمێکی کۆمەڵایەتی نوێ بکەینەو کە هەزینە و تێچووەکەی بەڕادەی دەسکەوتەکانی بێت. کۆمەڵگای کوردستان چەنده پێویستی بە گژوگیای ئاویەر بێت، زیاتر لەوە پێویستی بە شەریف باجوەرەکانە، پێویستی بە چیاکۆ و ئەحمەد و خەبات و موختارەکانە.
مانەوە لە جەغزی قوربانیی پیرۆزدا داهاتوومان بە مەرگ و مەرگدۆستی رەنگڕێژ دەکات.

❤4 2
Forwarded from خانای قوبادی ــ گوتاری نوێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تکایە با ژیاندۆستی وەک بنەما سەربخەینەوە، تکایە با خوێنی کەسایەتییە باش و بوێر و تێگەیشتووەکانمان بەکەم نەزانین.
لە کۆتاییدا رۆحی هاوڕێیانی گیانبەختکردوومان شاد و رێگایان بە شێوازێکی تر و لە سەر رێبازی پاراستنی گیان بەردەوام بێت.

#ئەنفال تاوانێکی لەبیر نەکراوە.
لە 23ـی شوباتی 1988 ئۆپەراسیۆنەكە بە 8 قۆناغی جیاواز و لە 6 ناوچەی جیاوازی كوردستان دەستی پێكرد، قۆناغی یەكەمی لە 23/2 تا 18/3/1988 بۆسەر ناوچەكانی دۆلی جافایەتی، قۆناغی دووەم لە 22/3 تا 1/4/1988 بۆسەر ناوچەی قەرەداغ، قۆناغی سێیەم لە 7/4 تا 20/4/ 1988 بۆسەر ناوچەی گەرمیان، قۆناغی چوارەمیش لە 3/5 تا 15/5/ 1988بۆ سەر ناوچەی قەڵاسێوكە و دۆڵی زێی بچووك، قۆناغی 5 و 6 و 7 لە 15/5 تا 26/8/1988 بۆسەر ناوچەكانی شەقڵاوە و رواندز، قۆناغی هەشتەم و كۆتایی، لە 26/8/ تا 6/9/ 1988 بۆسەر ناوچەی بادینان و سەرجەم ئەو قۆناغانەیش پاش ڕووخانی هەموو گوندەكانی كوردستان لە بەرواری 6ـی ئەیلوولی 1988 بە فەرمی كۆتایی هات
ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تاوانی ئەنفال كە لەلایەن بەعسییەكانەوە دژ بە گەلی كورد ئەنجام درا و تیایدا زیاتر لە 182 هەزار مرۆڤی بێتاوانی كورد زیندەبەچاڵ كران و لەناوبران.دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكان:
لە 23ـی شوباتی 1988 ئۆپەراسیۆنەكە بە 8 قۆناغی جیاواز و لە 6 ناوچەی جیاوازی كوردستان دەستی پێكرد، قۆناغی یەكەمی لە 23/2 تا 18/3/1988 بۆسەر ناوچەكانی دۆلی جافایەتی، قۆناغی دووەم لە 22/3 تا 1/4/1988 بۆسەر ناوچەی قەرەداغ، قۆناغی سێیەم لە 7/4 تا 20/4/ 1988 بۆسەر ناوچەی گەرمیان، قۆناغی چوارەمیش لە 3/5 تا 15/5/ 1988بۆ سەر ناوچەی قەڵاسێوكە و دۆڵی زێی بچووك، قۆناغی 5 و 6 و 7 لە 15/5 تا 26/8/1988 بۆسەر ناوچەكانی شەقڵاوە و رواندز، قۆناغی هەشتەم و كۆتایی، لە 26/8/ تا 6/9/ 1988 بۆسەر ناوچەی بادینان و سەرجەم ئەو قۆناغانەیش پاش ڕووخانی هەموو گوندەكانی كوردستان لە بەرواری 6ـی ئەیلوولی 1988 بە فەرمی كۆتایی هات
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#لێرە_ناڕۆم☀️
#باب_و_باپیرم_کە_کوردن
لێرە دەژیان، لێرە مردن
ئەگەر هەرچیم هەیە، بیبەن
یان دەبا ڕیشەکێشم کەن
تۆقی ئاسن بکەنە ئەستۆم
لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم
من کە لەو خاکە ڕوواوم
دەیپارێزم وەکوو چاوم
گیان فیدا دەکەم لە ڕێگەی
شەرتە تا لە دونیا ماوم
لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم
#خالید_گرافیک
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤8 1 1
ئەمڕۆ 13ـی گەلاوێژ هاوکاتە لەگەڵ ١٢ــەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری کورد مامۆستا
#شێرکۆ_بێکەس
کورتەیەک لە ژیانی ئیمپراتۆری شیعر " شێرکۆ بێکەس "
٭لە دایک بووی 2ی ئایاری 1940( 13ی گوڵانی 2640ی کوردی)سڵێمانی ، لە بنەماڵە شاعیری نیشتمانی فایەق بێکەس.
شێرکۆ شاعیری ئازادی، شاعیری شار و شاخ، دەنگ و ڕەنگ، شێرکۆ بێکەس ئۆقیانووسی واژە، کە وشە بە وشەی شیعرەکانی بە هەستێکی نوێ و بەرزی کوردانە لە زەریای کتێبەکانی جێ داوەتەوە.
شێرکۆ بێکەس شاعیری غوربەت، ئاو و خاک، شاخ و دۆڵ و دەشت و نزاری کوردستان کە ساڵی 1998لە دەستی سەرۆک وەزیرانی سوێد خەڵاتی توخۆلسکی یەکێک لە خەڵاتە ئەدەبیەکانی جیهانی پێبەخشرا، لە ساڵی 1986لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بۆ خوێندنەوەی شیعرەکانی بانگهێشت کرا، لە مابەین ساڵانی 1987 تا 1991 چەندین کۆمەڵی شیعر خوێندنەوەی لە وڵاتانی جۆراوجۆر بە ڕێوە برد، ساڵی1992وەک نوێنەری پارلەمان هەڵبژێردرا و دواتر بووە وەزیری ڕۆشنبیری و 1993وەک ناڕەزایەتی بۆ ژێر پێ خستنی دیمۆکراسی خەڵک لە پۆستەکەی خۆی کشایەوە، لە ساڵی 1988شیعرەکانی وەک شاعیری نوێی کورد لە کتێبەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و کانەدا و سوێد وانە دەوەترێتەوە، شێرکۆ ئەندامی کانوونی نووسەرانی کوردستان و سوێد و ساڵی 2001خەڵاتی ئەدەبی پیرەمێردی پێ بەخشرا و لە گەڵ چەند هاوڕێیەکی 1998چاپی سەردەمیان دامەزراند .
شێرکۆ بێکەس ژیانێکی پڕلە ئەدەبی کوردی و خاوەنی زیاتر لە چل بەرهەمە کتێبە ، کە یەکەمین کتێبی لە ساڵی 1968بە نێوی " تریفەی هەڵبەست "بڵاو بووەوە خاوەنی دوو نمایش نامە و لە وەرگێڕانیش " باوە پیرە و زەریا " نووسراوەی ئێرنێست هەمینگووی و " زەماوەندی خوێن " لە نووسراوەی لۆرکا بۆ سەر زمانی کوردیە.
زۆرێک لە شیعرەکانی شێرکۆی مەزن بە چەندین زمانی زیندووی جیهان وەک( عەرەبی ، تورکی، ئینگلیزی،سوێدی،دانیمارکی، ئیتالی، ئەڵمانی، فەرەنسی و فارسی)وەرگێڕدراونەتەوە.
شێرکۆ بێکەس ، ئیمپراتۆری شیعری جیهان لە ئاگۆستی 2013بە هۆی نەخۆشیەوە، لە وڵاتی سوێد کۆچی دوایی کرد،بەڵام ناوی لە نێو دەنگی شاعیرانی ئازادی خوازی جیهان بۆ هەمیشە زیندووە و دەمێنێتەوە.
بەرهەمەكانی شێركۆ بێكەس بە پێی چاپ کردنیان:
1. تریفەی هەڵبەست 1968
2. كەژاوەی گریان 1969
3. كاوەی ئاسنگەر 1971
4. من تینوێتیم بە گڕ ئەشكێ 1973
5. ئاسك 1976
6. كازیوە 1978
7. دوو سروودی كێوی 1980
8. پیرەمێرد و زەریا 1982
9. رووبار 1983
10. كەشكۆڵی پێشمەرگە 1984
11. داستانی هەڵۆی سوور 1985
12. ئاوێنە بچكۆلەكان 1986
13. تەمتوومان 1988
14. دەربەندی پەپوولە 1991
15. ئافات 1993
16. مێرگی زام، مێرگی هەتاو 1996
17. خاچ و مار و رۆژژمێری شاعیرێ 1998
18. بۆننامە 1998
19. چراكانی سەر هەڵەمووت 1999
20. نسێ 1999
21. ژنێك و دوو پیاو 2000
22. ژن و باران 2000
23. رەنگدان 2001
24. ئەزموون 2001
25. له چلەی چلچرایەكدا 2001
26. پیاوێ لە دارسێو 2002
27. خۆم؛ ئەو وەختەی باڵندەم 2002
28. پاییزە میوان 2002
29. كوكوختیە بزێوەكە 2003
30. گۆڕستانی چراكان 2004
31. ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن 2004
32. سروودە بەردینەكان 2005
33. كورسی 2005
34. لە گوڵەوە هەتا سووتوو 2006
35. حەفتا پەنجەرەی گەڕۆك 2007
36. كتێبی ملوانكە 2007
37. تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە هەڵقوڵین 2007
38. زێ و زنە 2008
39. تەون 2009
40. هەست و نەست 2010
41. ئێستا كچێك نیشتمانمە 2011
42. ئەسپێك لە پەڕەی گوڵاڵە 2012
43. خێراكە مردن خەریكە بگات 2013
44. نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش 2013
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
وەرە ئەی خەج، وەرە ئەی خاتووزینم
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم
ئەمریکا9️⃣ 8️⃣ 9️⃣ 1️⃣
🗯 هۆنراوەی مامۆستا
👨💻 مۆنتاژ و ژێرنووس ⬇️
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
وەرە ئەی خەج، وەرە ئەی خاتووزینم
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم
▶️ خاتوو #مەرزیە_فەرێقی
ئەمریکا
#هێمن
✅ #خالید_گرافیک
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
1 8❤3🥰3 1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کە دەڵێم دایکم غەمبارە
یەعنی #نیشتمانەکەم غەمبارە
یەعنی #خۆشەویستەکەم غەمبارە
یەعنی #شێعرەکانم غەمبارە
دایک ڕەمزێکی زۆر زۆر گەورەیە لەلای من
دایک هەموو جوانێکانی نیشتمانە
🖊 مامۆستا⬇️
👨💻 مۆنتاژ و ژێرنووس ⬇️
📹 ➡️ YouTube
📷 ➡️ Instagram
✉️ ➡️ telegram
#نیشتمان #کوردستان #kurdistan #kurd #کورد
یەعنی #نیشتمانەکەم غەمبارە
یەعنی #خۆشەویستەکەم غەمبارە
یەعنی #شێعرەکانم غەمبارە
دایک ڕەمزێکی زۆر زۆر گەورەیە لەلای من
دایک هەموو جوانێکانی نیشتمانە
#لەتیف_هەڵمەت
#خالید_گرافیک
#نیشتمان #کوردستان #kurdistan #kurd #کورد
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤7 5 3
ئەگەر لە ناو جەنگەڵێکی چڕدا ون بم
ئەگەر لە ناو زەریایەکی پەرکەمدارا
کەشتیم تووشی گێژەنێک بێ و
سەراوبن بم
ترسم نییە،
تا چاوی تۆ قیبلەنما و ڕێبەرم بێ
تا چاوی تۆ نزیکترین بەندەرم بێ
خەڵک گوێ لە ڕادیۆ دەگرن،
بۆ ئەوەی کژ پێشبینی کەن
منیش، کە ئێوارە دادێ
تەماشای چاوی تۆ دەکەم:
دەزانم با لە کوێڕا دێ
پلەی گەرما لە چەندەوە تا چەند دەڕوا
باران کام کێڵگە ئاو دەدا
کام دارستان، کام چیا دەشوا.
ئەگەر لە ناو زەریایەکی پەرکەمدارا
کەشتیم تووشی گێژەنێک بێ و
سەراوبن بم
ترسم نییە،
تا چاوی تۆ قیبلەنما و ڕێبەرم بێ
تا چاوی تۆ نزیکترین بەندەرم بێ
خەڵک گوێ لە ڕادیۆ دەگرن،
بۆ ئەوەی کژ پێشبینی کەن
منیش، کە ئێوارە دادێ
تەماشای چاوی تۆ دەکەم:
دەزانم با لە کوێڕا دێ
پلەی گەرما لە چەندەوە تا چەند دەڕوا
باران کام کێڵگە ئاو دەدا
کام دارستان، کام چیا دەشوا.
📖 #پەشێو
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤3🥰1