Telegram Group Search


ئەم ڕێگایە
چەندە شێوەی من ئەدات
کاتێ لە تۆدا ون ئەبم و
هیچ گەڕانەوەیەک بە دواما نایەت و
هیچ دەرگایەک
بیرم ناکات
من گۆڕێڪی بێ ناوم
کە ساڵی پەتا،
بە دزییەوە مردم و
بە دزییەوە نێژرام و
بە دزییەوە بووم بە
دەسەڵاتێکی بێ دەسەڵات
تا بمنووسنەوە:

              "چاوڕوانی هاتنێ بووم
                                        نەهات..."
کە چی؛
کەس ئاگای لێ نییە
هەناسەم زیندووەو
لاپەڕەکانی وەرزی
                                  "تەنیایی"
ئەدا بە دەستی مەرگەوە
      تا کوو چارەنووس
بۆ کەسێکی دیکە
لە سەردەمێکی دیکە
             ‌‌       نەینووسێتەوە...




شێعر: پ.ڕ.#سایدا

نیگارە: بەهار بەدەخشان



@Henaristani_Bedengi
12👍4👌1
یاشار کەمال و موسا عەنتەر
فیکەیەکی کوردی دوو لووتکە بەیەک دەگەیەنێت

موسا عەنتەر لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا دەنووسێت:

جارێک لەگەڵ جەمیل پاشازادەی هاوڕێم لە ئیستانبول چووین بۆ کەناری کوچوکیالی. لە کاتی مەلەکردندا گوێم لێ بوو کەسێک بە فیکە میلۆدیی گۆرانیی (بێ مال)ی کوردی لێ دەدا. ئەو دەنگە زۆر کاری تێمان کرد، بۆیە بە مەلە خۆمان گەیاندە ئەوبەری کەنار. تەماشامان کرد گەنجێکی هەژار و کوێر دەرپێیەکی سپی لە پێدایە و لەسەر بەردێک دانیشتووە،
پرسیم:
- تۆ کێیت برام؟
بە تووڕەیی گوتی:
- بە تۆ چی!
من: فیکەی کوردیت لێ دەدا و من زۆر پێم خۆش بوو، بۆیە پرسیم.
ئەو: جا چی بووە؟ فیکەی کوردی لێ دەدەم.
من: تۆ کوردیت؟
ئەو: هەرچییەک بم، هەر ئەوەم!
من: تووڕە مەبە برام. سەرسامم بە بوێریت. ناوونیشانی خۆمت بدەمێ، سەرم لێ دەدەیت؟
سەرەتا زۆر بە تەنگەوە نەبوو، پاشان گوتی: "بەڵێ". قەڵەم و کاغەزی دەرهێنا و ناوونیشانەکەمی نووسی..
دوای دوو یان سێ مانگ هات بۆ سەردانم. لە کۆمەڵەی قوتابیانی فورات دەرگاوانێکی کوردی خەڵکی پوتورگە (شیرۆ)مان هەبوو ناوی عەلی و کەسێکی زۆر توند بوو. کەمال لەبەر دەرگا پرسیاری منی لێ دەکات. ئەویش تەماشای جلوبەرگ و قیافەتی دەکات و بە دڵی نابێت و پێی دەڵێت:
- بڕۆ کورە، بەڕێوەبەری بەڕێز پێشوازی لە شتی وەک تۆ ناکات.
"بەڕێوەبەری بەڕێز"یش منم. کەمال پێ دادەگرێت. عەلی هاتە ژوورەوە، سڵاوێکی سەربازی کرد و بە تورکی گوتی:
- بەڕێوەبەری بەڕێز، پیاوێکی هەژار هاتووە و دەیەوێت بتبینێت.
ساڵانی شەڕی دووەمی جیهانی بوو و خەڵکانێکی زۆر بۆ داوای هاوکاری ڕوویان تێمان دەکرد.
گوتم:
- کێیە؟
گوتی:
- ناوی کەمالە و یاشارە و چاوێکیشی کوێرە.
بیرم کەوتەوە. گوتم:
- با بێتە ژوورەوە.
یاشار کەمال هاتە ژوورەوە. هەڵسامە سەرپێ، ئەملا و ئەولایم ماچ کرد و دامنیشاند. تا نیوەڕۆ دەربارەی بابەتەکانی ڕۆژ قسەمان کرد. هەر ئەو ڕۆژە تێگەیشتم ئەو پیاوە گەوهەرێکی مەردایەتی و جوامێرییە. بۆ فراڤین چووینە ڕێستۆرانتەکەم لە نهۆمی خوارەوە. پاشان هاتینە سەرەوە و ئەو گوتی:
- دەڕۆم.
بیرم کردەوە وەک هاوکاری و دەستگیرۆیی ١٠ لیرەی بدەمێ. ئەوسا ١٠ لیرە پارەیەکی گەلێک زۆر بوو. هەرچەند هەوڵم دا، وەری نەگرت.
- نا، سوپاس. کار دەکەم و پارەم هەیە. لەبەر پارە بۆ ئێرە نەهاتووم.
سەرنجم دا لەوانە نییە، بۆیە لە بیرۆکەکەم پاشگەز بوومەوە و ئەویش ڕۆیشت. ساڵ هات و ساڵ چوو، کەمال بوو بە یاشار کەمال. لەو سەردەمەوە تا ئەمڕۆ دەستبەرداری یەکدی نەبووین.


بەکر شوانی


سەرەنجێ بۆ نووسەران




@Henaristani_Bedengi
8
ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان(سقوط آسمانها)، بەرهەمی جەماڵ جەبار غەریب، کە لە مەراسمی خەڵاتی نێونەتەوەیی قەڵەمی هەژار کە چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو لە زانستگا کوردستانی سنە بەڕێوە چوو لە بەشی ڕۆماندا هەڵبژێردرا .

ئەم ڕۆمانە لەلایەن کاک ڕەزا کەریم موجاورەوە کراوەتە زمانی فارسی.

⚠️  ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق، بە زۆری بەسەرهاتەکانی ناو ڕۆمانەکە لە شاری سلێمانیدا دەگوزەرێت. جەبار جەماڵ لەم ڕۆمانەدا بە زمانێکی پاراوی ئەدەبی باسی لەسەر ئێش و ئازارەکانی جەستە و ناخ و دەروونی مرۆڤەکان کردووە کە چۆن شەڕ و نەهامەتی و ماڵوێرانی ژیانیان تێک دەدات، هەروەها باسی کەسایەتیی تاکی ئێمەی کورد دەکا کە چەند لە بازنەیەکی دیاریکراودا بیر دەکەینەوە، بۆ وێنە گەنجەکانی ئەو کات کە زۆربەیان لەژێر کاریگەریی بیر و ئایدیا نوێیەکانی ئەو کات وەک چەپ و...دا بوون، ئەو گەنجانەی کە لەبری ئەوەی کۆڕی ڕۆشنبیری و کتێب چالاکیی ڕۆژانەیان بێت، بەشێکی ژیانیان بە شەڕەگەڕەک بەسەر بردووە.


@Henaristani_Bedengi
6👍3
تۆ نیت. 🖤🖤🖤🖤
💔23🔥2
Ednan Kerîm | Şîrînim
@Kurdi_Penus
ماڵی ساردت
خەمخانەم و
کاروانی بێدەنگیت
هاوسەفەرم
هیچ شوێنێ دەرگام لێ ناکاتەوەو
هیچ دەرگایەک
قفڵ نەدراوە بە شوێنی توەوە
ئەم ڕێگا،
دەرکراوێکی یەکە ناسە
تۆی ئەوێ،
تۆ...



✍️پ.ڕ.سایدا


@Henaristani_Bedengi
13😭4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔺درووزییەکان کێن و ئایینەکەیان چ ئایینێکە؟

دروزیها چە کسانی هستند و دین دروزی چگونە دینی است؟


@Henaristani_Bedengi
1👍1
سانسکریتی سەرچاوەیەکی.pdf
815.8 KB
🔺ناوی کتێب: سانسکریتی سەرچاوەیەکی دێرینی زمانی کوردی.

نووسەر: حەکیم مەلا ساڵح

⚠️بێگومان زمانی کۆنی هیندییەکان یان هەمان سانسکریتی سەرچاوەیەکی زۆر کۆنە بۆ زمانی کوردی. ئەم پەڕتووکە بەنرخە وەرگێڕان و زیادکردن و لێکدانەوەی سەدان وشەی سانسکریتییە و هەروەها بەراوردکردنیانە لەگەڵ ئاڤێستا و پەهلەوی و شێوەزارەکانی زمانی کوردی ئەمڕۆدا.



@Henaristani_Bedengi
3
ئەو قەرەباڵەغەی وا
پەیوەندم ئەدا بە تەنیاییەوە
ئێستە چیرۆکێکەو
لاپەڕەکانی
ئەدوورێنێ بە نهێنیترین
ژووری دڵمەوە

بۆیە خەم چاوم
ماچ ئەکات و
سەرم ئەدا بەو وشانەی
وا سەربڕان بە حەسرەتەوە

بۆیە قووڵاییەکان پاشێلم ئەکەن و
ئەم دەن بە دەستی
وشکە هەناسەی نەبوونتەوە....


پ،ڕ،سایدا



@Henaristani_Bedengi
10😭2👌1
بۆ جەمیلە، سەر دادەخەم.
بۆ ژان دارک و تریشکۆڤە ، سەردادەخەم
بەڵام ژنێک، لە خاکی پڕ مەرگی مندا ،
پێ لە جەرگی خۆی بنێت و
ببێ بە دایک
لەبەر پێدا کڕنۆش دەبەم،
ناو چەوانم دەسووم لە خاک..!



#پەشێو



دایک بوون لەم وڵاتە🖤🖤🖤


@Henaristani_Bedengi
13🎉1🕊1
سنە، کورسانەکەی باوان
کاوە فەتحی
سنە کورسانەکەی باوان
کاک حەمید، کاک خەبات
کاک چیاکۆ 🖤🖤🖤
شەهیدانی ڕێگەی ئاوەدانی و نیشتمان.




@Henaristani_Bedengi
19
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕاستییەکان
قەیرانی ناوەختن
کە دەستت بەر ئەدەن
لە خۆت و
لە هەموو ئەو خەونانەی
کە هێزی
ژیان بوون و
پێچەوانەیان ئەنووسی...


پ.ڕ.سایدا


@Henaristani_Bedengi
12😭4👌3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستایانی ڕۆشنبیر و نەوەی نوێ



@Henaristani_Bedengi
👍12🔥3
کەس نازانێ
چ خەمێکی قووڵ
ناخم ئەخواتەوە
جگە لە تاسەی تۆ دایکە😭



@Henaristani_Bedengi
💔10😭73🔥1
🖤🖤🖤🖤🖤🖤


دیدەم وە دیدەت شای شیرین چەمان
فیراقت قامەت کەردەن وە کەمان

مەزاق یەند تاڵی دووری تۆ چەشتەن
هووناوەکەی چەم سەرزەمین ڕەشتەن

سەر پەیکانەکەت بڕیەن ڕشتەی دڵ
وە ناسۆر کەفتەن دایم مدۆ چڵ

سەمتووری سینەم وە زایەڵەی بەرز
مەژەنۆ نەوای دووریت وە سەد تەرز

بڵێسەی کوورەی دەروون گرتەن تاو
نە بۆتەی خەمدا دەروون کەرد وە ئاو

گلاراوەکەی جە تۆ جیامەن
وەختی لواکەی ئەوە نامامەن

پووشەکەی هەستیم، گیاکەی پای چەم
وای نیستیی فەنا بەردش پەی عەدەم

#مەولەوی



@Henaristani_Bedengi
7😭4🎉1
پادکست اکنون | شمس لنگرودی
「 تهران پادکست 」
پادکست #اکنون
شمس لنگرودی

در سومین قسمت از «اکنون…» شمس لنگرودی، شاعر به نام و پرآوازه مهمان برنامه است. در این قسمت با او به قله های شعر و زندگی سفر کردیم و پای خاطرات و تجربیات او نشستیم.

🌻
6👍1
گرێ ئەم دوورییە بکەرەوە
له خەوێ
لە خەیاڵێ
له خۆڵەمێشی بیرەوەییێ
کە ڕۆژێ دەستەمۆی
هەستی تۆ بوو
بە دەم پێکەنینتەوە
دەرگای هیوای بۆم دەکردەوە....



پ.ڕ.سایدا


@Henaristani_Bedengi
7😭6
Forwarded from پەیڤکاتۆر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸چواردەهەمین پادکەستی پەیڤکاتۆر

#پادکەست
#پادکەستی_چواردەهەم
(هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری خاتوونەکانی کۆڕی پەیڤکاتۆر)

خاتوونەکانی کۆڕی پەیڤکاتۆر    
🎙 #ئەڤین_عەزیمی  


🔷بەرهەمی: کۆڕی پەیڤکاتۆر، سەر بە بەشی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان

پادکەست 


ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator   :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
👍52
Forwarded from هەیڤ‌ی روون (Goran)
ڕەنگە کڵاوەکەم لە کافەیەکا لەبیر کەم
فەنەکەکەم لە بارێکا
قوتووی تەماکۆوەکەم لە هوتێلێکا
کلیلەکانم لە دانێ لە کەشاوەکانا
کەوشەکانم لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنا
لە بان گرانترین و جوانترین لیباسەکانم ئوتووی داخ بمێنێتەوە
شتانێ کە گرینگ نین بۆم...

بەڵام کاتێک دەفتەرەکەم لە بیر ئەچێ
کە چرکە چرکەی خەمەکانم لە ناویا ئەنووسرێ
بەرگەی ئەمە ناگرم...

ئاخۆ خەفەت قەویترە لە ئیمان..؟


#محمد_الماغوط

#کەیومەرس_یووسفی
7👏1🎉1
2025/08/23 19:57:26
Back to Top
HTML Embed Code: