Telegram Group Search
کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ، دەفتەرێ پڕ کاتەوە

دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زوڵفت فێر بووە
وا بە دڵسۆزی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە

کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم، ئەو بیشواتەوە

هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جار و بار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زەمزەمێ دەخواتەوە

گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوه

مامۆستا
#هێدی

https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
3
حەبیبا دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕووح بێزارە بێ تۆ

فەرامۆشی نییە بەو خەڵکە ئێستێ
لەلای نەخشێکی ڕووی دیوارە بێ تۆ

هەموو دەم وا لە گۆشەی بێکەسیدا
بە شین و زاری و هاوارە بێ تۆ

شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
کە ڕۆژی تالعیشی تارە بێ تۆ

کە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ

خەمی خۆی بەس بوو «سافی» وا ئەمێستێ
دڵی غەمباریشی سەربارە بێ تۆ

سافی_هیرانی

https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
4
خۆشەویستم!
زۆر لەمێژە تاسەی دووریت
وەک دڵۆپێ فرمێسک
لەناو گلێنەی چاوما قەتیس ماوە
هەوری ئازار
بەسەر کێڵگەی تینووی دڵما
پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی هەڵاوە...

جەلال_مەلەکشا


https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
3
خه‌مت نه‌بێ جێت ناهێڵم
ده‌مێنمه‌وه  له سای باڵات
خۆ وه‌ک ئه‌ستێره بۆ شه‌و نیم
به جێت بێڵم که ڕۆژ هه‌ڵات

دیسان بۆ چێژو ئاره‌زوو
له شه‌وانا بێمه‌وه لات
ته‌نها تۆ ئاسمانی من به
جێم مه‌‌‌یه‌ڵه ته‌نیا لێره

به ڵێن ده‌ده‌م
به ڕۆژیش بێ
بۆ تۆ ده‌بم به ئه‌ستێره

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌دڵشاد عەلی

https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
1
ئەم پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوشمنی دینە
ئەو زولف و ڕووە ئافەتی سەر ڕووی زەمینە

عەشقت لە دڵم سابیتە نەک عاریزە قوربان
وەک توڕڕە‌ی شاهان کە لەسەر ڕووی نگینە

عالەم چ دەزانێ کە ئەمن کوشتەی کێمە
لەو تیرەی موژەت زاهیرە دائیم کە بە خوێنە

بێعارە دڵم چەندی جەفای دەی حەقە ئەمما
جێی ڕەحمە گوڵم چونکی ڕەقیب وا لە کەمینە

دڵ بوویتە کەباب بۆ مەزەی دیدەی مەستت
قوربان لەوە مەعلوومە کە لێوت نمەکینە

جانا وەرە وا غەرقەی تووفانی سروشکم
بێ نووحی وەفات نابێ نەجاتم بە سەفینە

"صافی" کە لە خاکی دەری تۆ دوورە بە قوربان
سەگ مەرگی نەبێ هێندە چلۆن قابیلی ژینە

#صافی_هیرانی
https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
2
.......
( بــۆ بێـدەنـگی )

بێدەنگ مەبە بیانووی
خۆرپەو لێدانی دڵم
لە بێدەنگیت دڵم
لە لێدان دەکەوێ
جەستەم لە گەڵ
گەڵا زەردەکانی
پاییز خەزان دەکا
و هەڵئەوەرێ
بێدەنگ مەبە هیوا
و ئاواتی ژیانم
لە بێدەنگیت هەست
و هەناوم ئەخنکێ
دنیای ڕوونم وەک
شەوەزەنگ تاریک دەبێ
بێدەنگ مەبە دڵ و گیانم
لە دووریت
ڕۆژەکانیشم شەوهەژێنە
بێقەرارتم ، ژیانم  هەر مرگە
ساتە و دڵ تـەزێنە

تاڤگە.سنـە


https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
2
مەکە کارێ کە هەر دۆعای شەڕت کەم
بکە کارێ بتناسم، باوەڕت کـــەم

بەڵێن وابوو بە تەنیا من ڕەزا بــی
ئەمە کەی کارە کردت بێ قەزابــی

لە پاڵت خۆش نەبوو، ئاوا دەرم کـەی
گرفتاری غەم و دەردیسەریم کــــەی

دڵی من خۆ بە تەنیا تۆ گرۆ بـــوو
تەواوی قەولەکانت بۆ درۆ بــــوو؟

حەیاتم کورتە بۆ نۆماڵی تـــازە
مەحاڵە بەش بکەم بۆ ساڵی تازە

لەگەڵ تۆ من حەیاتم چوو بە ساڵــا
بەڵێن وابوو کە پێکەو بین لە ماڵا

لە گەڵ خۆت زوڵمی بێ ئەندازەت هێنا
منت دەر کرد و یاری تازەت هێنــا


   مامۆستا عەباس کەمەندی

https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
2
وەکوو ئاوی بنی گۆمێ کە جێمابێ لە رووبارێ
وەکوو بەردی سەری شاخێ کە دانرابێ لە دیوارێ
وەکوو کاتێ گەڵای زەردێ دەسی بەربێ لە سەر دارێ
دڵم تەنگە لە تەنیایی نە هاوڕازێ نە خەمخوارێ
من ئەو بەردەی گرفتارم، کە دیلی چینی دیوارم
من ئەو ئاوەی بنی گۆمم کە جێماوم لە رووبارم
گەڵای زەردم، مەلێ پیرم، منم دڵداری زنجیرم
لە بیرم دێ کە سی ساڵە لە بەندیخانە یەخسیرم
لە تاریکی ژیانم دا لە سووچی سەردی زیندانا
بە مۆرەی بەردی ناکامی بە جارێ عومری خۆم دانا
بەڵێ ئەو ساتە لاوێ بووم وەلێ ئێستا وەها پیرم
هەیە جارێ بەسەرهاتی خەمینی خۆم نییە بیرم
قەرەوڵ دێت و رادەبرێ، شەوانی عومرم ئەژمێرێ
شەوێکیش وا منی دیل، بە دەستی مردن ئەسپێرێ

شەریف حوسین پەناهی

https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
4👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سۆزێک بۆ شەهیدانی ژینگە پارێزی سنەی سەربەرز. شەهیدانی نەمر، شەهید حەمید و شەهید خەبات و شەهید چیاکۆ، ڕوحی پیرۆزیان شاد و یاد و ناویان هەرمان.

هۆنراوە : #کاوە_داشبەندی

خوێندنەوە: #خاتوو_چنووری_عەباس_کەمەندی

https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
2
نەمزانی بۆ تەنیاییم
ئەبی بە فرمێسک و ژان
لەچاوما بەجێم دێڵی
ڕێ ئەگری بێ ناونیشان
بۆ هەنیسکی بەسۆزم
نەبویتە هاوسەفەرم
نەبووی بە ئەستێرەیەک
منیش بددەم لە سەرم

ئەحمەد_محەمەد


https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
2
Forwarded from هەوارگەی زریان (زریان)
دایە

لەم چەند ساڵانە
زۆر گەڕام بە شوێن
وشەێڪی جوانا
ڪە وەسفت بکەم
ئا لەم جیهانە
هەر وەڪوو ناوت
بەرز و دایڪانە
وەڪوو گوڵ جوانوو
وەک ڕووبار بەرین
وەڪ چیا بەرزو
ئەستێرەی گەشین
وەڪ ئەوین
پڕ هەست
وەڪ هەتاو پڕ تین
وەڪ خۆشەویستی
بە بێ قار و قین
بەڵام هیچیان
هاوتایی نەڪرد
نە لە گەڵ سۆزت
نە ناوی خۆشت
دایە گیان ژینم
بە بێ تۆ تاڵە
گەرمی باوەشتم
هەر لە خەیاڵە

تاڤگە.سنە

دیکلەمە #زریان🎤

😔😔https://www.group-telegram.com/+ezcXJAlBfgE0NGQ8

کاناڵی #مامۆستا زریان🎤
3
کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ، دەفتەرێ پڕ کاتەوە

دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زوڵفت فێر بووە
وا بە دڵسۆزی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە

کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم، ئەو بیشواتەوە

هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جار و بار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زەمزەمێ دەخواتەوە

گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوه

مامۆستا
#هێدی
https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
2
گوڵ ئەگەر هات، خۆی موقابیل کا بە تۆ، لێی ناگرم
هەرزەگۆیە و بێوەفایە، دولبەری بازاڕییە

لێم گەڕێن تەنهانشینی کونجی خەم بم ئەی ڕەقیب
دەردەکەی من دەردی ئەشقە و زۆر گران و سارییە

تاهیربەگی جاف

https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
3
Audio
دەنـگ: مـامـۆستـا زریـان


......
( خەونەڪانم )

ڪە شەو دێت بە یادی تۆ
بە خەیاڵ لە گەڵ تۆ دەدوێم

بە یادی تۆ ژوورەڪەی تەنگی دڵم وەکوو
مۆسیقاێڪ  دڵ تەزێن دێتە دەنگو
ئەمکاتە خەو

یاد و خۆشەویستیت شەپۆل
ئەدات لە ناو خەونەڪانما و
چرکە چرکە لەگەڵم دەدوێ

لە ناو خەیاڵاتی تۆدا مەستی
خەو دەبم زردە خەنە لەسەر
لێوەکانم قەتیس دەمێنێ

ڪە ڪازیوە یەخەم پێ
دەگرێ و لە خەو دەمڕەوێنێ

دووایی تاسەکانی تۆ لە دڵما
دەبن بە هەنسڪە هەنسڪی ساردو
خەمێڪی زۆر فرمێسڪ لە چاوم
دەبارێنێ

تاڤگە.سنە

@tafgasana
2👏1
دەنگ کاوە مەولانی
پیاسە لە گەڵ بیرەوەری
شێعری خاتوو تاڤگە،سنە
دەنگ کاوە مەولانی


https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
2
گوڵم!
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
ئەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم،
لە دەردی ئینتیزارەکەت
وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕەهاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکن و نەخۆش و تاو و یاوی شەو
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
لە شاری چاو لە بەر چرای نیئۆن شەوارەکەت
بڕۆمە دێ کە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەکەت
کە پڕ بە دڵ دژی گزەم؟!
لە شارەکەت، کە ڕەمزی ئاسن و منارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
ئەڵێی لە دەوری دەست و پێم
ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە، کەلەپچەیە
ئەوەی کە پەیکەرە، میسالی داوەڵە
ئەوەی کە دارەتێلە، مەزهەری قەنارەیە
لە شارەکەت کە مەندی دووکەڵە
کە دێتە دەر لە ماڵی دەوڵەمەند و
تیشکی بێگوناهی خۆرەتاو ئەخاتە بەند
لە هەر شەقام و کووچەیەک
شەپۆڕی شینە دێ بەرەو دڵم
دەستی گەرمی ئاشنا نییە کە ئەیگوشم
دەستی چێوییە
لە شارەکەت زەلیلە شێر
باوی ڕێوییە
بە هەر نیگایەک و پەتایەکە
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت...

سوارە ئیلخانیزادە
https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
2
دایە قەڵای گەورەی دڵم
دایە خۆر و  ئاو و گڵم
دایە شێرە ژنی ژیان
دایە لانکۆڵەی دڵ و گیان

ئەی کازیوەی بەر بەیانی
دایە ئەی ئیلاهەی جوانی
هەتا ماوم دەتپەرەستم
ناوت دێنم پڕ بە هەستم

ئەی نموونەی بەرزی پاکی
ئەی پەیکەرەی حوسن تاکی
ئەی شاباز و تەواری کۆ
ئەی شەنگە ژنی بە شکۆ

شێعر : #خاتوو_مێهری_پاکزاد

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🌹🌹
‌‌https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
3👍1
دەزانم، تۆ وشەیەکی.
بەڵام زۆر جار، بۆ وشەیەک،
هۆنراوەیەکم کوشتووە!
دەزانم، تۆ خونچەیەکی.
بەڵام زۆر جار، بۆ خونچەیەک،
گوڵجاڕێکم جێهێشتووە!

عەبدوڵڵا_پەشێو


https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
4
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە
هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یان نەزانی من چ
دەربەستم

ئەپرسی بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی
بادە مەست نابێ
ئەڵێ لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر
بە تۆ مەستم

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی وەرە سەیری
دەروونم کە
لە دونیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی
پڕهەستم

لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیكی بۆ نییە
چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم
ئەگەر پەستم

جگە لەو یادە شیرینەت سەرانسەر تاڵە
ژینی من
كەچی ئەتوێتەوە خەم چوون لەگەڵ ئەو
یادە پەیوەستم

بە تاجی عەشقی تۆوە شام لەناو بەرگی
گەداییدا
كە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ دیلێكی
سەربەستم

بەهیوای ئاوڕێكی تۆیە خۆ هەڵبەستەكانی
من
لە ڕێی تەیری نیگایەكتا ئەبێ هێلانە
هەڵبەستم

كاكەی فەلاح

https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
1
تـەونـەگـەرێ
هـەتاکوو مـرد فـەرشی چنی و
گوڵی لێکرد
بەڵام کاتێ دێوەزمەی مەرگ
کـفنی سـپی بۆ کرد بە بەرگ
نە فەرشێکی هەبوو بۆ خۆی
نە گـوڵێکیش لە سەر گڵکۆی


شێرکۆ بێکەس


https://www.group-telegram.com/tafgasana.com
2
2025/08/27 15:03:23
Back to Top
HTML Embed Code: