بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت!
هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەها چاوی بەدت لێ لا دەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
غەمی خۆشی نیە مەحوی لە دڵیا، هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
@Honrave
#مهحوی

❤6👏1
ئەگەر کچێکم هەبێت
ئەوەندە ناڵێم لەکوێ بوویت؟
بۆکوێ ڕۆشتیت؟
ناڕۆمە ژورەکەیەوە
کەلوپەلەکانی ژێرەوژور ناکەم
بەڵام بەیانیان،
سەیری سەرینەکەی ئەکەم بزانم تەڕنییە
کەسێک شەوان دڵی نەرەنجاندووە
@Honrave
#بەختیار_عەلی
ئەوەندە ناڵێم لەکوێ بوویت؟
بۆکوێ ڕۆشتیت؟
ناڕۆمە ژورەکەیەوە
کەلوپەلەکانی ژێرەوژور ناکەم
بەڵام بەیانیان،
سەیری سەرینەکەی ئەکەم بزانم تەڕنییە
کەسێک شەوان دڵی نەرەنجاندووە
@Honrave
#بەختیار_عەلی
❤7👍7👏5🥰1
فریشتەکەم لێم مەپرسە
بۆچى هەرگیز منى شاعیر
شیعرێک بۆ شۆخیت نانووسم؛
چونکە گوڵم دڵنیا بە
هەموو دەریا و زەریاى دنیا
لەگەڵ دارستانى جیهان یەک بگرن و
هەر دوو ببن بە پێنووسم
زەوى و ئاسمانیش وەک پەڕاو
خۆیان بنێنە ژێر دەستم،
ئەوسا ناتوانم بۆ جوانیت
تاقە وشەیەک بنووسم...!
@Honrave
#کاوە_حسێن
بۆچى هەرگیز منى شاعیر
شیعرێک بۆ شۆخیت نانووسم؛
چونکە گوڵم دڵنیا بە
هەموو دەریا و زەریاى دنیا
لەگەڵ دارستانى جیهان یەک بگرن و
هەر دوو ببن بە پێنووسم
زەوى و ئاسمانیش وەک پەڕاو
خۆیان بنێنە ژێر دەستم،
ئەوسا ناتوانم بۆ جوانیت
تاقە وشەیەک بنووسم...!
@Honrave
#کاوە_حسێن
👏4
دڵم بەستە و سروودێکە هەموو ئاوازی تۆی تیایە
دڵم یەک پارچە هەر خۆتی کەسێ ناڵێ لە تۆ جیایە
دڵم جامی شەڕابێکە لە ڕەنگی چاوی تۆ مەستە
دڵم تاڵێکی باریکە بە تاڵی تۆوە پەیوەستە
دڵم هەوری بەهارێکە لە دەریای تۆوە هەستاوە
دڵم ئەرزێکی زۆر سەیرە بە کێشی تۆوە وەستاوە
دڵم کات و زەمانێکە لە ساڵنامەی نیگارتایە
دڵم وەرزێکی پڕ پیتە لە سێ مانگەی بەهارتایە
دڵم مێحرابی نوێژێکە کە جێ سوجدەی لە کۆشتایە
دڵم ئاوێکە سازگارە کە دواقەترەی لە نۆشتایە
دڵم مەکوژە، دڵم چاوتە، دڵم دڵتە، دڵم لێوتە
دڵم ڕێگەی نمایشتە، دڵم چەم و باخ و کێوتە
@Honrave
#حەسیب_قەرەداغی

❤4
بولبولی دەوری گوڵ و توتیی شەککەرشکەنم
قومری سەروی خەرامان و تەزەڕووی چەمەنم
بێنەوا و ساحیبی ئاوازی حەزینم بە نەوا
شەمعی هەر جەمعم و پەروانەیی هەر ئەنجومەنم
سوحبەتی قودسی و سەیری مەلەکووتیم دانا
بە عەلاقەی ئەم و ئەو هەمدەمی زاغ و زەغەنم
لەززەتی جەننەتی ڕووم داوە بە دانەی خاڵی
ئەمە ئیرسی پدەریمە بە پسەر پێدەکەنم
موڵکی تەجریدی بەجێ هێشت و بەهەشتی دانا
ئێستە گیرۆدەیی خاروخەس و دارودەوەنم
بەهەوای ئاوی حەیاتی دەهەن و نۆشی لەبی
خدری زیندەیی سەرچاوەیی چاهی زەقەنم
هاوسەری موشکی سەری زوڵفەقەتاری نەفەسم
مالکی قافڵەیی چینی خەتا و خوتەنم
مەجمەعی سینە و فینجانی مەم و شەربەتی دەم
خەلعەتی پارە کە زانیوتە غەریبی وەتەنم
قەندی لێوی تەڵەبی چاییە، سا، سرکە مەکە
نەک بە تاڵی بدوێ خوسرەوی شیرین سوخەنم
وەجدی مەجنوون لە پیاڵەی غەمی لەیلا دایە
بە خەیاڵی لەبی شیرین، بێستوون هەڵ دەکەنم
شادی بێگانەیە، خزمم غەمە گەر مردیشم
ئەوە واریس لە حیسابی حەق و گۆڕ و کەفەنم
گەنجی فیکری کە لەنێو کونجی غەما دیوەتەوە
موڵکی شادیم هەیە تا ساکینی بەیتولحەزەنم
تیرەکەی بەخەتەرە یاری کەمان ئەبرۆ حەریق
گەرچی ئەو ڕۆستەمە ئەلحەق ئەمنیش ڕۆبیتەنم
@Honrave
#حەریق

Audio
بادی مەیلی تۆ حەیاتەو دێ لە خوێنی من گەڕێ
خۆزگە جارێ تیشکی چاوت بێ لە شوێنی من گەڕێ
کەی ئەبێ کورتەی خەیاڵێ بێتە جێژوانی ئەوین
پەنجەکەت بۆ زولفی خاو و شەونوێنی من گەڕێ
@Honrave
#شیوا_ئەمینی
(کاناڵی شێعرەکانی شیوا ئەمینی)
خۆزگە جارێ تیشکی چاوت بێ لە شوێنی من گەڕێ
کەی ئەبێ کورتەی خەیاڵێ بێتە جێژوانی ئەوین
پەنجەکەت بۆ زولفی خاو و شەونوێنی من گەڕێ
@Honrave
#شیوا_ئەمینی
(کاناڵی شێعرەکانی شیوا ئەمینی)
❤4❤🔥1👏1👌1
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەکگیر بم، بە مەرگی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند
گوڵ بە تۆزێ بێنەوە لاف و گەزافی لێ دەدا
وا شکور سۆزەی نەسیم هات و ئەویشی لێ ستاند
نەشتەری موژگانی تۆ هاتۆتە سەر سەفحەی دڵم
هەر خەتێ بوو، غەیری خەتتی سەوزی تۆ، پاکی کڕاند
لەشکری ئاهم لەگەڵ جەیشی حەبەش دەعوا دەکا
حیرەتم ماوە کە چۆن ئەو دڵبەرە دڵمی ڕفاند؟
بۆ گوڵی ڕووت ماتەمی پەرچەم دەبینێ بۆیە وا
ماهی نەورۆزم بە شیوەن وەک محەڕڕەم خۆی نوواند
تۆ لە ئەووەڵ گۆی وەفات هێنایە نێو مەیدانەوە
ئێستە چەوگانی خیلافت پشتی سەد وەعدەی شکاند
تۆخودا قەت غیرەتە بۆ تۆ ئەرێ سەروی ڕەوان
گوڵ بەبێ تۆ وا لە باغا خێوەتی خۆی لێ چەقاند؟
با وجوود ئینساف بدەم چاکە، گوڵیش موشتاقتە
هەر لە شەوقی تۆیە سەرپۆش و گەریبانی دڕاند
هەرکەسێ مایل بە پیرێکە و تەریقێکی هەیە
تۆ بە شوعلەی غەم حەریقی وا وەجاخت هەڵگڕاند
@Honrave
#حهریق

👏5❤1
جیهان بێ ئێمە زۆر تیپەڕ بووە و تێپەڕ ئەبێ زينهار
بە کردەی چاکە، ناوێکی نەمر بۆ خۆت موهەییا کە
لە هەوراز و نشێوی ڕێی ژیانا قەت مەناڵێنە
ئەمەل مەبڕە، تەحممول بگرە، بێ عەزمی تەوەللا کە
@Honrave
#شێخ_نوری_شێخ_ساڵح
بە کردەی چاکە، ناوێکی نەمر بۆ خۆت موهەییا کە
لە هەوراز و نشێوی ڕێی ژیانا قەت مەناڵێنە
ئەمەل مەبڕە، تەحممول بگرە، بێ عەزمی تەوەللا کە
@Honrave
#شێخ_نوری_شێخ_ساڵح
❤3
بە موڵکی وەحدەت ئەگەر ئاشنا بێ مونکیری حاڵ
دەزانێ عومری عەبەس بوو لە کەسرەتی ئەغیار
زەڕی نەبێ سەمەرێکی نییە درەختی غەیر
ئەگەر بە بەرد و پلار سەرچڵی بخەیتە خوار
درەختی موڵکی دڵم میوەیێکی کاڵی هەیە
خودا بکا بە تەحەممول بگا بە سەبر و قەرار
بە داخ و حەسرەت و غەم دەچمە حەڵقەیی ماتەم
سەفایەکی نەبوو سەعییم لە تەرفی کۆیی نیگار

❤2🔥1
شەوی تاریکە لێم شێواوە رێگا
بەیانی هات و زۆری ماوە رێکا
ژیانی من وەکوو ئەمشەو وەهایە
بەرەو هەر لا دەچم بەسراوە رێگا
گوڵی سەر بەرزی لاولاو کورتە ژینی
دەمێکە سەیری باخ و پێکەنینی
بە ناکامی سەری دانا کە بمرێ
هەتاکوو رەنگی ئەم دنیایەی بینی
گەڵاڕێزان گوڵی باخانی دا با
بەهارێ دیکە دێ ئەم باخە لابا
هەناسەی باخەوانی پیرە دەیکوت:
هەزاران خۆزگە ژینی من وەها با
دڵم تەنگە پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم هەر دەمێ لانەی خەمێکە
ئەوەندە دڵپڕم پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسە مەرهەمێکە
چلەی زستانی کوێستانە و کچی کێو
دەپۆشێ بەژن و باڵاکەی بە چاشێو
من ئەیزانم چ سێحرێکە ئەگەر بێ و
لە درزی پەردەوە دەرخا بزەی لێو
ژیانی لاویم وێنەی گوڵێ بوو
کە هاتە باخی ژین و هەڵوەری زوو
وەکوو لاولاوی ناکامی بەهاران
خەمێکی نایە داوێنی دڵ و چوو
@Honrave
#شەریف
بەیانی هات و زۆری ماوە رێکا
ژیانی من وەکوو ئەمشەو وەهایە
بەرەو هەر لا دەچم بەسراوە رێگا
گوڵی سەر بەرزی لاولاو کورتە ژینی
دەمێکە سەیری باخ و پێکەنینی
بە ناکامی سەری دانا کە بمرێ
هەتاکوو رەنگی ئەم دنیایەی بینی
گەڵاڕێزان گوڵی باخانی دا با
بەهارێ دیکە دێ ئەم باخە لابا
هەناسەی باخەوانی پیرە دەیکوت:
هەزاران خۆزگە ژینی من وەها با
دڵم تەنگە پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم هەر دەمێ لانەی خەمێکە
ئەوەندە دڵپڕم پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسە مەرهەمێکە
چلەی زستانی کوێستانە و کچی کێو
دەپۆشێ بەژن و باڵاکەی بە چاشێو
من ئەیزانم چ سێحرێکە ئەگەر بێ و
لە درزی پەردەوە دەرخا بزەی لێو
ژیانی لاویم وێنەی گوڵێ بوو
کە هاتە باخی ژین و هەڵوەری زوو
وەکوو لاولاوی ناکامی بەهاران
خەمێکی نایە داوێنی دڵ و چوو
@Honrave
#شەریف
❤14😍1
باکم نییە ئەم چەرخە بڕوخێ کە بەسەرما
دنیا هەموو بێ بایەخ وقەدرە لە نەزەرما
هیوای نییە هەرگیز نە بە دنیا و نە بە عوقبا
کەی عاشقی شەیدا بە تەمای سوود و زەرەر ما؟
تۆ ڕۆحمی بۆیە کە ئەڕۆی دەسبەجێ ئەمرم
گەر بێیتەوە ڕۆح دێتەوە دووبارە بە بەرما
دائیم لە سەری ڕێگەکەتا کەوتووم ئێستا
بەم هۆیە کە ڕەحمت بێ بنێی پێیە بە سەرما
جەرگ و دڵی خۆم کردووە بە شاباشی بەری پێت
بۆ وەی کە فیدای تۆ ببێ هەر نووری بەسەر ما
تۆی مایەی ئیلهامی قەسیدە و غەزەلی من
بێ تۆ نە قەسیدە نە غەزەل ما نە هونەر ما
@Honrave
#کەمالی

❤2
لە چینی پەرچەم و زوڵفت، چ تەیرێکە نەگیرا بێ؟
بە ڕیزەی تیری موژگانت، چ نێچیرە نەکوژرا بێ؟
لەسەر تۆ شۆخی چاو کاڵم، لە دەستم چوو سەر و ماڵم
ئەپرسی جارێ ئەحواڵم، ئەگەر ڕەحمت لە دڵدا بێ!
بە باڵا شۆخ و شیرینی، بە چاوان شەربەتی ژینی
بە سینە و مەم چ ڕەنگینی، بڵا مەیلت لەگەڵما بێ
ژیانی خۆم بە بەر با دا، کە لێوت بۆسەیێک نادا
چ شێخێک بێ لە دونیادا، لە دینت وەرنەگێڕا بێ؟
بە ڕۆژ خامۆش و بێ هۆشم، بە شەو پڕ جۆش و بێ نۆشم
شەو و ڕۆژ مەست و سەرخۆشم، کە چاوت بادە پەیا بێ
چ بێ ئارام و بێ سەبرم؟ لە سەودای تۆیە وا ئەمرم
لە سینەت هەڵکەنن قەبرم، بەهەشتم شوێن و مەئوا بێ
دەخیلی داک و بابت بم، بە ژێرپێ خۆڵ و خاکت بم
بە فیدای ڕۆحی پاکت بم، لەبەرچی ماچی ڕووت نابێ؟
دڵم پەڕپووت و غەمبارە، لە دەردی تۆیە عەمبارە
بگە هانام، بکە چارە، ویساڵت با لە ڕێی خوا بێ
خودا هەڵناگرێ قوربان، لەبەرچی عاجزی لێمان؟
بەسە، ڕاجی مەخە کێوان، نەوەک ئاخر زەمان ڕا بێ!
@Honrave
#ڕاجی

خۆشە پێم شەم بم، لە نێو جەرگ و دڵی شەودا بسووتێم
ببمە ڕووناکی ڕەفیقان، خۆشم هەر تەنیا بسووتێم
یا وەکوو مەجنوون بە ئاوری عیشقی لەیلا بێوەفاکەم
لەو کەژ و کێوانە وەک دێوانە وو شەیدا بسووتێم
زۆر لەمێژە ئارەزوومە شەوچرای من دەرکەوێ، تا
من وەکوو پەروانە خێرا بێم و بێپەروا بسووتێم
بۆم بدا دەست ساعەتێ لەیلا بگرمە باوەشی خۆم
پاش نەمانم با لە نێو ئاوری جەهەننەمدا بسووتێم
هەر لە تاوکەوتن هەتا ڕۆژپەڕ، شەوێ تاکوو بەیانی
وەک کەباب هەر قرچەقرچم بێ، بڵا هەروا بسووتێم
با لە نێو بۆتەی ئەویندا قاڵ ببم، بتوێمەوە باش
لێم گەڕێن تۆخوا، جەهەننەم! با ببرژێم یا بسووتێم
نەک بڵێن ناقیس بوو، خاو بوو، هۆنەرێکی کامیلم من
با بەرابەر کا لەگەڵ ئیسمم موسەمما، با بسووتێم
@Honrave
#سەید_کامیل_ئیمامی

ئەی تەبیب! ئەر تۆ تەماتە زامی دەردم چارە کەی
تاکوو گەرما و گەرمە بۆم پەیدا بکە شەهدی ویساڵ
عاشقی خۆشە نە وەک وەک من غەریب و قوڕ بەسەر
دڵبەرم وەک دوژمن و خۆم بێکەس و ئاشوفتەحاڵ
قافڵەی بیرم بە تاراجی خەمی دووری چووە
بۆیە وا کوردی! دوکانی دڵ لە مەعنا بوو بەتاڵ
@Honrave
#کوردی

❤1
زللەی موعەللیم، ئەو گوڵی ڕوومەتییە خستە تەب
تبّت يدا ابي لهبی بێ ئەدەب و تبّ
ئازاری دام و هەر کەسە کردی لە گردی خۆی
هێزم کەشی جەهەننەمە حمّالة الحطب
زاهید، خودا لە ناوی بەرێ، ناوی عاشقان
بۆ چێ دەبا ئەوەندە، خودایا، بە بێ ئەدەب!
دڵ هەر بە داخی عیشقە ئەگەر ئیمتیازی بێ
وەک نوقتەی ئینتیخابە لە سەر شیری مونتەخەب
واعیز لە من بڵێ بە نەزەر تەعنە بەس بدا
دینی بتانە دینی من، ئەو مەزهەبی زەهەب
هەر ڕۆژە مردنێکیە بژیێ بە ڕۆحی وا
دەستی کە وێ بەگرتنەوەی دەستی بۆ تەلەب
بابی وتی بە هامە: غەزەب. ئەو بڵێسەیە
بەربۆتە ڕۆحی بابت و بەر عومری بوولەهەب
هەم دەمکوژێت و دین و دڵیشم دەبا، دەڵێ
من من قتل، ئەمیشە قەتیلم، لي السّلب
مەحوەیی وت و زوبانی جوابم نەبوو، گەڕا
لێوی لە لێوم، ئەو دەمە ڕۆحم گەیشتە لەب
@Honrave
#مەحوی