Telegram Group Search
منداڵانی نیشتمان pinned «سڵاو ئازیزان زۆر داواکاری دەکەن بۆ فێر بوونی ڕينووسی کوردی کە ئایا فێرگەمان هەیە یان نا لەسەر داواکاری ئێوە بتانهەوێت فێرگەیەک دادەنێین بۆمناڵە چاوگەشەکانتان لەگەڵ مامۆستای شارەزای ڕينووسی کوردی ئەو کەسانەی دەیانهەوێت بەشدار بن تکایە پێم بڵێن لەشاری بۆکان…»
Forwarded from Sohaila.mohamadi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەش بە ڕۆحی پاک و بەرزی سێ شەهیدی ژینگە:
کاک حەمید مورادی،کاک چیاکۆ یووسفی نژاد و کاک  خەبات ئەمینی

دابینکار: دلۆڤان حەبیبی قوتابی خاتووسوهەیلا  موحەمەدی ترم 2 ڕێزمان لە فێرگەی ڕاژە🌹
8👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴زنجیرە چیرۆکی((دارستانی سووتاو))
🟡بەرهەمێک لە سمۆرەکانی زاگرۆس
🟢تکایە بینێرن بۆ هاوڕێکانتان🙏

🔵منداڵانی ئێمە ئەبێ...
بە زمانی خۆیان گوێگری چیرۆک بن
سپاس کە پاڵپشتمانن🌸

🔴نووسەر: فەرید عەباسی
🟡ڕێکخستن: نەرگس قادری
🟢ئێستدیۆ: داینامیک)کاک مۆحەممەد میرزایی
🟠دەنگەکان: نەرگس قادری_دینا ئەخگەر
یۆنا غۆڵاموەیسی_سەنا خۆدامۆرادی.

⚫️پێشکەش بە ڕۆحی شەهیدانی ژینگە🖤

🟣لاپەڕەی ئێنستاگرامیمان👇

https://www.instagram.com/smorakanizagros?igsh=MWUxaWx1MXR2N2s3dQ==

🆔@smorakanizagrous

🌏#سمۆره‌کانی_زاگرۆس🌏
👏31
🍇هەنگوور🍇



هەنگوورم و هەنگوورم
بۆ ژیانتان زەروورم

سۆڵتانی مێوە کانم
وردوو شیرینوو جوانم

شەربەتم مایەی ژینە
هەموو لاشەم مەتینە

مێوەی دنیاو بەهەشتم
ئاڵتونی کێوو دەشتم

دەرمانی هەموو دەردم
سەوزم و سوورو زەردم

هۆشەم  هۆشەو تاقە تاق
لەشو دڵتان ئەکەم ساق

دەرمانی دەردو ژانم
من لابەری خەمانم

هەنگوری هۆشە هۆشە
دەوای هرچی ناخۆشە


شاعیر: فەرید عەباسی
👍32
Audio
لە ماڵی سمۆرەخان تەقەی درگایە


#منداڵانے_نیشتمان
👍32
"سێ هاوڕێ"



شاخێک هەیە، ڕازاوە
چیای "ئاویەر"ی ناوە

بڵیندە ، باڵای بەرزە
نزیک سنەی سەربەرزە

ڕۆژێکی گەرمی هاوین
ئاگرێکی  دڵ بە قین

بۆ سووتانی گژوگیا
بەر بووە جەستەی چیا

دووکەڵی پڕ لە  ژار بوو
دژمنی کێوی و دار بوو

"ئاویەر"ی هێدی و بێدەنگ
زوانی نەبوو بێتە دەنگ

لە دێ و شار بوو بە هاوار
وا دەسووتێ لێڕەوار

وتیان ئادەی زوو کەن زوو
ئاویەر گڕی تێ بەربوو

حەمید، خەبات، چیاکۆ
ڕوویان کردە کەژ و کۆ

ئاگریان کوژاندەوە
ئاویەریان بووژاندەوە

گیانیان فیدای وڵات کرد
ژینگە و خاکیان خەڵات کرد

حەمید ، چیاکۆ، خەبات
سێ شەهیدی ڕۆژهەڵات

بوون بە هەڵۆ و هەڵفڕین
بۆ بەرزترین لوتکەی ژین


جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
10ی گەلاوێژ 2725
16👏6👍1
Forwarded from Sohaila.mohamadi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نارین عەلیزادە قوتابی مامۆستا سوهەیلا موحەمەدی، بەشی وەرگێران لە فێرگەی ڕاژە شێعرێکی جوان لەبارەی شەهیدانی ژینگەپارێزی سنەی سەربەرز، پێشکەشمان دەکات،هەربژی🔥🌿🌳🌳
👍52👏1
Forwarded from Sohaila.mohamadi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ لە مێژوودا هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس کە وەکوو ئمپراتووری شێعری کوردستان ناسراوە✌️
🌹شێرکۆ بێکەس لە ڕێکەوتی ٢ی مەی ١٩۴٠ی زایینی لە شاری سلێمانیدا لە دایکبووە.🌸
🌹لە ڕێکەوتی ۴ی ئاگۆستی ٢٠١٣ لە ستۆکهۆڵمی سوئێد کۆچی دوایی کرد کە تەرمی پیرۆزی بۆ سلێمانی گەڕایەوە و لە پارکی ئازادی بە خاک سپێردرا🌸
بەم بۆنەوە چاوان میرەکی قوتابی مامۆستا سوهەیلا موحەمەدی بەشی مێژوو لە فێرگەی ڕاژە شێعرێکی جوان لە شێرکۆبێکەس پێشکەشمان دەکات🌹
👍6👏21
Forwarded from Sohaila.mohamadi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سنەی خوێناوی❤️
هەزارئافەرین بۆ عەسەل ساڵحی قوتابی بەشی  مێژوو لە فێرگەی ڕاژە کە بابەتێکی جوانی پێشکەش بە شەهیدانی ژینگەی سنە کردووە، دەسخۆش🌹🌹🌹
3👏1
Forwarded from Sohaila.mohamadi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەزارئافەرین بۆ پەرنیا گیان کە لەداوێنی کێوەجوانەکەی ئاویەر شێعری مامۆستاحەقشناس لەبارەی سنەی سەربەرز،پێشکەشمان دەکات.هەربژی دەسخۆش👏🖤❤️👏❤️🖤🌹🌳🪻☘️🌳🌹☘️🌳⛰️🌳☘️⛰️
1👏1
😊شێعری ڕەنگەگان بە شێوەزاری هەورامی😊


"ڕەنگەکا"

سەوز و کەوە و سیاوا
وەزی و ئاوی و  ماساوا

چەرمه، جگەری و سوورا
تامش وەشا هەنگوورا.

پرتەقاڵی و سوورکاڵا
شەمامەکە خاڵ‌خاڵا

قاوەیی و زەرد و بۆرا
ئاسمانەکە پڕ هەورا

ئاڵتوونییا و  وەنەوشا
تاموو هەنجیری وەشا

نامێو ڕەنگەکا زانوو
کتاوەکەی خاس وانوو


✍️جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
16ی گەلاوێژ 2725
5👏2👍1
😍شیعری ڕەنگەکان بە شێوەزاری کرمانجی😍


"ڕەنگ"

کەسک و بۆر و پرتەقال
باخچە، دبستان و مال

شین و گەور  و زەر و سۆر
ئەسمان، باران، کەسکەسۆر

ڕۆن و تاری،   سپی  و  ڕەش
ئەور و هەیڤ و تاڤێ گەش

زێر  و  مۆر و بنەفشن
کولیلک و گول ب نەخشن

پەمبە، بەلەک، قەهوەیی
چیا  و کەڤر و زەڤی

ڕەنگاڕەنگ و خەمری و بۆز
هەلهەلۆک و هرمی و مۆز

ناڤێن ڕەنگان دزانم
زارۆکەکە لێزانم


✍️جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
16ی گەلاوێژ 2725
🥰3👍21👏1
😍شیعری ڕەنگەکان بە شێوەزاری سۆرانی😍



"ڕەنگەکان"

سوور و سپی و سەوز و  شین
ئاڵای سێ ڕەنگ و نەخشین

پرتەقاڵی و زەرد و کاڵ
شەمامەی جوان و خاڵخاڵ

خۆڵەمێشی و بۆر و ڕەش
باران و هەوری چاوگەش

کەوە و شینی ئاسمانی
دەریا و ڕووبار و کانی

ڕەنگاوڕەنگ و زێڕینە
دەرکەوت  پەلکەزێڕینە

قاوەییە و بەڵەکە
مام ڕێوییە و دەڵەکە

ڕەنگی مۆر  و بەنەوشە
هەنجیرە، تامی خۆشە

گشت ڕەنگەکان دەزانم
ژیر و وریا و لێزانم


✍️جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
22ی گەلاوێژ 2725
8👍4👏1
Audio
تق تق لە ماڵی سمۆرەخان (دەنگەکان ۲)

#منداڵانے_نیشتمان
#ئافەرین
🥰1👏1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گۆرانی ڕۆژەکانی هەفتە

#منداڵانے_نیشتمان

#ئافەرین
🥰2👏1
Audio
ڕۆژەکانی هەفتە بە شێوەی دەنگی mp3

#منداڵانے_نیشتمان

#کەناڵی ئافەرین
🥰31
#شێعری منداڵان

تۆپ و یاری

بابم بۆی هێنام
تۆپێک بە دیاری

هەتا من بۆخۆم
پێی بکەم یاری

لە کاتی یاری
من ئاگادارم

کوڕێکی باش و
زیت و وشیارم

نادەم ئازاری
دراوسێکانم

هەرا ساز ناکەم
لەگەڵ دۆستانم

دەڕۆمە شوێنێک
کە هەس بەلاوە

شوێنی یارییە
یاریگەی ناوە



✍️#زەکەریا_تەها_زانا
👍2👏1
#مەتەڵ


گلار گلار گلارم
خشپیلانە و نازدارم

دارەکەم ناوی مێوە
گەڵای دۆڵمەی ها پێوە

هاوڕێی هەرمێ و هەنارم
زۆر  بەتام و ئاودارم

وەرە بمخۆ خوێنشیرین
پێت دەبەخشم ڤیتامین

ناوم سێ پیتە یا  شەش
تۆش هەڵی‌ بێنە چاوگەش

ڕەنگم ڕەشە و سپی  و سوور
پێم دەڵێن   ...   و  ......!


✍️جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
29ی گەلاوێژ 2725
4👍2👏1
#شێعری منداڵان

وەرزش

هەستە بچۆرە دەرێ
هەتاو هاتۆتە سەرێ

دەست و چاوت بشۆرە
جـــلەکـــانت بگـــــۆڕە

بخۆرە نان و چایی
مەکە عێناد و لایی

لەدوای ئەویش ڕاهێنان
جەستەت بێنە بارهێنان

وەرزش بکە بەسوودە
پێداویستی وجــــوودە

ڕێک دەکــــا لەش و لارت
خوێن دەچتە کۆی دەمارت


✍️
#زەکەریا_تەها_زانا
👍1👏1
2025/08/24 04:43:41
Back to Top
HTML Embed Code: