Warning: mkdir(): No space left on device in /var/www/group-telegram/post.php on line 37

Warning: file_put_contents(aCache/aDaily/post/RegaRasaKan/--): Failed to open stream: No such file or directory in /var/www/group-telegram/post.php on line 50
رێگا راسەکان | Telegram Webview: RegaRasaKan/9691 -
Telegram Group & Telegram Channel
Forwarded from پیوست
‌‌بە دوای ڕاستییەکاندا

هەر دوو کوڕەکەی لەدەرەوەی وڵات دەژیان. لەمێژە چاوەڕێی هەواڵێک لە لایەن ئەوانەوە بوو، بەڵکوو بزانێت لە کوێن و چی دەکەن. کەچی ئەو ئێوارە ڕێبوارێک ڕۆژنامەیێکی هێنا کە تێدا وێنەی هەردوو کوڕەکەی لە چاپ درابوو. پاش نوێژی شێوان چووە ماڵە‌‌‌‌دراوسێ و لە دوای چاکوچۆنی، ڕۆژنامەی دایە دەستی کوڕی دراوسێ هەتا بۆی بخوێنێتەوە و بزانێ لەژێر وێنەکەدا چی نووسراوە. کەچی کوڕە وتی: ئەم ڕۆژنامە هی وڵاتی خۆمان نییە و منیش سەرم لێی دەرناچێ. کابرا هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشا. باوکی کوڕە وتی: مامەسۆفی دڵگیر مەبە. خۆ هێشتا نازانین لە ڕۆژنامەکەدا چی نووسراوە. مامە سۆفی وتی: ڕاستە کە من نەخوێندەوارم، بەڵام ئەم سەر و ڕدێنەشم لە بەر هەتاو سپی نەکردووە. چەند جاری دیکەش ڕووی داوە، کاتێ وێنەی کوڕی هەژارێک لە ڕۆژنامان لە چاپ دەدرێت، نەشەمە و نشوومەی باش نییە و دیارە شتێکی تاڵ قەوماوە.
منی هەژار ئەگەر سەرجەم  داراییەکەم ببەستی بە کۆڵ کەروێشکدا، تانجی نایگاتێ. کوڕانی من لەبەر تەنگانەی ژیان و بە ئاواتی ژینێکی باشتر هاوڕێ لەگەڵ چەند لاوی دیکەی خەڵکی ناوچە، ئاوارەی هەندەران بوون. بەڵام وا دیارە بەرگی ڕۆژڕەشی ئێمە هەر بە تەشیی مەینەت ڕێسراوە.

بەیانییە و هێشتا ئاوەنگ(شەونم)  لەسەر پەڕەی گوڵان ماوە. جریوەی چۆلەکە و سەیرە لەنێو دارانە و بۆنی گیابەند و بیزا تێکەڵ بە بۆنی بارانە. باڕە و بۆڕەی ئاژەڵان ناو دێی پڕ کردووە. پیاوان قۆڵیان هەڵماڵیوە و چوونەتە جووت و جۆماڵ. ژنان و کچان لە ڕێی کانین. ئەوا مامە سۆفی لە ماڵ دێتە دەر. دوێنێ‌شەو هەتا بەیانی دەتگوت خوێیان لە چاوی کردبوو. سەیری ئاسمان دەکات. وەکوو بڵێی بارێکی قورسی لەسەر شانە. بیستبووی پیاوێکی وێنەگر چەند ڕۆژە لەگەڵ خێزانی لە نێو دێ نیشتەجێن. دەیانگوت ژنی کابرا شارەزای زمانی ئینگلیزییە. چووە بەردەرکەیان و تکای کرد کە بەڵکوو خانم بێت و هەواڵی ژێر وێنەکەی بۆ بخوێنێتەوە. پاش زۆرێک چاوەڕوانی، خانم هات. لەو دەماربەرزانە بوو کە کلکی کەر بە دەسماڵ دەگرن. بە دەم بنێشت‌جاوینەوە وتی: نووسراوە ئەو دوو کەسە سەر بە بزووتنەوەیەکن که لایەنگری کرێکارانی مان گرتوون. ئەو کردەوەی ئەوانە بە کاری دژە سیاسەت لەقەڵەم دراوە و ئێستا زیندانی سیاسین. مامە سۆفی وتی: چ کردەوەیەک؟ خودایا!  هەر باسی ئابڕوومان نەبێت، هەر حەیامان نەچێت، ئیتر گرینگ نییە. خانم ڕۆژنامەکەی دایە دەستی و گەڕایەوە.

مامە سۆفی کە بەرەو ماڵ دەهاتەوە، چاوی کەوتە ماڵی میرزا. دەیزانی لەمێژە میرزا نەخۆشە. بە بۆنەی سەردان و هەواڵپرسین لایدایە ماڵیان. پاش تاوێک چاوی هیوای بڕییە میرزا و وتی: دەڵێن کوڕەکانم تووشی زیندانی سیاسی بوون. دەکرێ مانای ڕاستەقینەی چەند وشەم کورت و کرمانجی پێ بڵیت؟ ئەرێ سیاسەت چییە؟ میرزا وتی: سەیری کاری شوانان بکە. شوان ئەگەر پاک بێت، ڕان و مێگەل بێوەی دەبن، بەڵام شوانی ناپاک لە گورگ خراپترە. سیاسەت لای مرۆڤی پاک، واتە خاوەنداری کۆمەڵگا، بۆ ناپاکیش واتە کەڵکاوەژۆ(سوء استفاده) لە ئەوەی وشەی بەنرخ و بیروباوەڕی پیرۆزە، بۆ ئەوەی دەستەڵات بگرێتە دەست. مامە سۆفی وتی: ناپاکان چۆن کەڵک لە باوەڕە پیرۆزەکان دەگرن؟ میرزا وتی: دەڵێن قەدەر وایە کە هەژاران زۆرتر کار بکەن و سەرمایەداران خۆشتر ڕایبوێرن. هەتا خۆیان بەردەوام بن. مامە سۆفی پرسیاری کرد دەی جا پێوەندی زیندان و سیاسەت چۆنە؟ میرزا وتی: ئەوانەش دوو دەستەن. دەستەی یەکم ئەو سیاسەتمەدارانەن کە ئاستی گەندەڵی و بن دیوارییان گەیشتۆتە ڕادەیەک کە تازە تارەت هەڵناگرن و ئەگەری ئەوەیان هەیە کە هاوڕێیانی خۆشیان لە نوێژ بەرن. ئەگەرچی ئەوانە وەکوو سۆنە وان و بە هیچ ئاوێک تەڕ نابن و بەم هاسانییە لە کۆڵ خەڵک نابنەوە. بەڵام ڕەنگە بۆ ماوەیێک لە بەر زیندان لە سیاسەت دوور کەونەوە. بەڵام دەستەی دووهەم ئەو مرۆڤە بەشەرەفانەن کە دەیانەوێ نان و دۆی هەژاران یەکگرێت و ژێرچەپۆک نەبن. لەگەڵ زاڵم تێکهەڵدەچن. بۆیە تووشی زیندان دەبن و تازە هەوەڵی سیاسەتیانە. وادیارە کوڕانی تۆ سەر بە دەستەی دووهەمن و داریان بەدەم گەماڵەوە کردووە.

کاتێ مامە سۆفی دەهاتەوە بۆ ماڵ، نیگای بێخەوشی بڕیبووە ئاسۆ. لەبەرخۆیەوە وای لێکدەدایەوە کە ئەو هەموو ئاخەی کە بە ساڵان لە ناخمدا پەنگی خواردبوو ئێستا کوڕانی من لە غەریبی لێی تێگەیشتوون. دەروونی من گۆڕستانێک بوو لە قسە نەگوتراوەکان و ئەوان ئێستا دەیدرکێنن.

لە گۆڕیشدا هەر چاوەڕێی ئازایەتی و غیرەتتانم.

ماکسیم گورکی/ افسر صدارت

خوێنەری خاوەنبیر!

لەم چیرۆکەدا مرۆڤێکی برسی، دوور لە شار و نەخوێندەوار(بەڵام زۆر ڕەسەن) بە باشی لە قووڵترین ماناکانی کۆمەڵگا تێدەگات و ڕێگای خۆیشی دیاری دەکات. چوونکا بەدڵ لایەنگری پاکییە. شتی بەنرخ بەلایەوە ئابڕوویە، نەک گیرفان پڕ کردن. دەیەوێت تێبگات و هەر تێدەگات. ئەرکی میرزاکانیش شیکاری بابەتەکانی ڕۆژە بۆ خەڵک بە شێوازی کورت و کرمانجی.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠١/١٥

group-telegram.com/RegaRasaKan/9691
Create:
Last Update:

BY رێگا راسەکان

Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260

Share with your friend now:
group-telegram.com/RegaRasaKan/9691

View MORE
Open in Telegram

Telegram | DID YOU KNOW?

Date: |

The channel appears to be part of the broader information war that has developed following Russia's invasion of Ukraine. The Kremlin has paid Russian TikTok influencers to push propaganda, according to a Vice News investigation, while ProPublica found that fake Russian fact check videos had been viewed over a million times on Telegram. Telegram Messenger Blocks Navalny Bot During Russian Election In this regard, Sebi collaborated with the Telecom Regulatory Authority of India (TRAI) to reduce the vulnerability of the securities market to manipulation through misuse of mass communication medium like bulk SMS. Sebi said data, emails and other documents are being retrieved from the seized devices and detailed investigation is in progress. As such, the SC would like to remind investors to always exercise caution when evaluating investment opportunities, especially those promising unrealistically high returns with little or no risk. Investors should also never deposit money into someone’s personal bank account if instructed.
from us

Telegram رێگا راسەکان
FROM American