group-telegram.com/Honrave/29430
Create:
Last Update:
Last Update:
ئه‌گه‌ر ده‌ت زانی حاڵم چه‌ند په‌شێوه
به سه‌د شێوه ده‌هاتی تا له جێوه
وه‌ها لیت هاڵێ ده‌ستی پڕ نیازم
که لاو لاو واقی وڕ مێنێ به پێوه
خه‌می دووریت وه‌ها پشتی چه‌ماندووم
له سه‌ر شانم ده‌ڵێی قورسایی کێوه
ئه‌وێستاش پاشی ساڵێک مه‌ستی مه‌ستم
له جێ‌ژوان هه‌ر به‌رامه‌ی خۆشی سێوه
که تۆم ناسیوه گش وه‌رزم به‌هاره
به زستانیش نیه سه‌رما و کڕێوه
به شێتم داده‌نێن خه‌ڵکی وڵاتم
ئه‌وه‌ند که‌وتووم له کووچه‌ی ماڵی ئێوه
به ئازادی شه‌وێک لای تۆ وه‌مێنم
چ باکێکم له مه‌رگ و نه‌نگ و نێوه!
@Honrave
#ک_د_ئازاد
BY تریفه
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/Honrave/29430