Telegram Group & Telegram Channel
Forwarded from عکس نگار
ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی جامی◉

شێست و سێوەمین و شێست و چوارەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوەچوو.

تەوەر: فەلسەفەی ئاماژە
وتاربێژ: دوکتور کاویس سوورە
کۆڕگێڕ: حەسەن محەممەدی

دانیشتنی شێست و سێ و شێست و چواری حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەب و ژمارەیەک لە قەڵەم‌بەدەستان، ڕۆژی دووشەممۆ 27ی گەلاوێژ و 2 خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوەچوو.

☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە درێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆی‌دا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کرد بۆ بابەتێکی گرینگ لە ژێر سەردێری "فەلسەفەی ئاماژە" کە لە لایەن دوکتور کاویس سوورە لە دوو دانیشتن‌دا بەرێوەچوو.
وتاربێژ دوکتور کاویس سوورە باسەکەی خۆی لە دوو دانیشتن‌دا پێشکەش کرد. لە دانیشتنی یەکەم چوارچێوەکان و چەمکەکان و بنەمانەزەرییەکانی "فەلسەفەی ئاماژەی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە.
له دانیشتنی یه‌کەم‌دا، دوکتور سوورە باسی له‌وە کرد کە فەلسەفەی ئاماژە نە فەلسەفەیە نە ئاماژە‌ناسێ. بەڵکە فەلسەفەی ئاماژە دارشتن و دیاری کردنی چوارچێوە و ڕێبازێکی زانستنی بۆ خوێندنەوەی ڕەخنەگرانە و گەییشتن بە تێگەییشتنێکی زانستی له ڕێگای ئاماژە‌بۆکراوەکان و ئاماژە‌پێکراوەکان؛ واتا فەلسەفەی ئاماژەناسی بە هێند وەرگرتنی ئاماژەکانە.
هەر وەها بەڕێز سوورە لە دڕێژەی باسەکانی‌دا، جیاوازی نێوان فەلسەفەی ئاماژە و بنەما نەزەرییەکانی فەرهەنگیشی دیاری کرد. له‌و پەیوەندییەدا باسی له‌وە کرد کە فەلسفەی ئاماژە چ له ڕووی مێتۆد چ له ڕووی مەعریفی له نەزەرییە فەرهەنگییەکان جیاوازه.
دوکتور سووره لە بەشێکی دیکەی باسەکەی کۆمەڵێک دیارە و ئاماژەی دەست‌نیشان کرد و لە ڕێگەی ئەوان بە شێوەیەکی زانستی شرۆڤەی کرد کە چۆن ئاماژەکان دەستمان دەگرن لە ڕێگای ئاماژە‌پێکراوەکان و ئاماژەبۆکراوەکان پرسە فەرهەنگی و کۆمەڵایه‌تییەکان هەناوی کۆمەڵگا یان مێژوو و سەردەمێک له ژیانی کۆمەڵایەتی مڕۆڤەکان و گرووپه‌کان لێکدەینەوە.
☜ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە "پرسیار و وڵام". لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە پێشکەشی ئەو بەڕێزانە کرا.
پێشنیار دەکەین بۆ ئاگاداربوون له وردەکاڕییەکانی ئەو بابەتە گوێبیسی فایلی دەنگی ئەو دوو دانیشتنە بن.

ڕێکەوت:
۱۴۰۴/۵/۲۷
۱۴۰۴/۶/۳

https://www.group-telegram.com/de/nawendy1.com

group-telegram.com/nawendy1/1104
Create:
Last Update:

BY ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی

Share with your friend now:
group-telegram.com/nawendy1/1104

View MORE
Open in Telegram

Telegram | DID YOU KNOW?

Date: |

Ukrainian forces have since put up a strong resistance to the Russian troops amid the war that has left hundreds of Ukrainian civilians, including children, dead, according to the United Nations. Ukrainian and international officials have accused Russia of targeting civilian populations with shelling and bombardments. Just days after Russia invaded Ukraine, Durov wrote that Telegram was "increasingly becoming a source of unverified information," and he worried about the app being used to "incite ethnic hatred." In 2018, Russia banned Telegram although it reversed the prohibition two years later. As a result, the pandemic saw many newcomers to Telegram, including prominent anti-vaccine activists who used the app's hands-off approach to share false information on shots, a study from the Institute for Strategic Dialogue shows. In the past, it was noticed that through bulk SMSes, investors were induced to invest in or purchase the stocks of certain listed companies.
from de

Telegram ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
FROM American