group-telegram.com/Rasaneshaxushar/110908
Last Update:
💎نەتەنیاهو، ڕێبەرێکی مێژووساز
نەتەنیاهو گەورەترین ڕێبەری ئیسرائیلە پاش موسای پەیامبەر. مەزنایەتیی ڕێبەریی نەتەنیاهو( بەبێ لە بەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ)، ئەوی خستۆتە ڕیزی ڕێبەرانی مێژووسازی مێژووەوە. نەتەنیاهو دەگوترێ شیرپەنجەی هەیە و چەند پەروەندەیەکی لە دادگایە و خەڵکێکی نەزۆرکەم لە ناوخۆی ئیسرائیل دژایەتی دەکەن و جیهانی بەناو ئیسلام بە شیعە و سونییەوە، بە خوێنی سەری ئەو تینوون. بەڵام ئەو بە ئیرادەیەکی پۆڵایینی نەتەوەییەوە، بەشی هەرەزۆری دوژمنانی خاک و خەڵکەکەی، درەو کرد و ڕژێمی ئێرانی بە چەشنێ تەزاند کە هەرگیز لە ژێر شۆکی ئەو لێدانە ورد و هەژێنەرانەدا، نایەتە دەر.
ئەو ڕێبەرێکی کاتناس، ورد، بەجەرگ ، هێرشبەر و یەکلاییکەرەوەیە.
گرنگی و مەزنایەتی سیاسەت و ڕێبەریکردنی لە کاتی ئێستادا، بۆ زۆر کەس هێشتا دەرنەکەوتوە. دەبێ ڕۆژگار زۆرتر بچەرخێ، تا شکۆی ئەو ڕێبەرە زیاتر دەربکەوێ و بکەوێتە ڕیزی ڕێبەرانی مێژووخوڵقێنەوە.
✍عێرفان ڕەهنموون
#ژینا_ئەمینی
🆔: @Rasaneshaxushar
BY ڕاسانی شاخ و شار

Share with your friend now:
group-telegram.com/Rasaneshaxushar/110908