Telegram Group & Telegram Channel
📬 نامه‌یه‌كی #مامۆستا_هێمن

بۆ
#ئه‌حلام_مه‌نسوور | 3/4/1977

🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
گیانه‌كه‌م كاتێك نامه‌كه‌تم پێگه‌یشت كه‌ زۆر خه‌مناك و په‌رێشان بووم، دڵم زۆر شكابوو، له‌ گیانی خۆم بێزار بووم ، له‌سه‌رجێ‌ راكشابووم و ده‌مویست بنووم، به‌ڵام خه‌وم نه‌ده‌هات، ئه‌گه‌رچی (48) سه‌عات بوو، خه‌وم له‌ چاو نەكه‌وتبوو، نامەكه‌ت سێبووری دام. به‌خۆڕایی فرمێسك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌ڕێژی كه‌ مردووه‌، به‌خته‌وه‌رترین هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه‌ زووتر بمرێ‌، ئه‌دی به‌ ده‌ردی عه‌لی مه‌ردان بچێ‌.

من هاتوومه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ئینسان نییه‌ و ئه‌گه‌ر ئینسانیش بێ، ئینسانێكی ئاسایی نییه‌،

ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یبینێ، خه‌ڵكی تر نایبینن، ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستی پێده‌كات ، خه‌ڵكی تر هه‌ستی پێناكه‌ن، ئه‌و ره‌نجەی ئه‌و دەیكێشێ‌، ئه‌و ده‌ردەی ئه‌و ده‌یچێژێ‌، خه‌ڵك نایچێژێ‌؟

نامه‌كه‌ت زۆر خۆش بوو، خۆشتر له‌ ژوانی گه‌وره‌پیاوان، شیرین بوو، شیرینتر له‌ ماچی كه‌ڵه‌ژنان، قسه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌ پیاوانە و ئازایانه‌ی تێدا بوو، له‌و قسانه‌ی ژانداركی مه‌زنی له‌سه‌ر شه‌هیدكرا،
چ بكه‌ین ئێستایش ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووینه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ی كه‌ بوێرین رازه‌كانی ده‌روونمان بۆ كۆمه‌ڵ، بۆ خه‌ڵك ده‌ربڕین.

تۆ چاكه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ و خزمه‌ت به‌ منداڵكردن وه‌ختی خۆت راده‌بوێری، به‌ڵام من هیچ رابواردنێكم نییه‌، قسه‌ی قۆڕ نه‌بێ‌، ده‌مویست زۆرت بۆ بنووسم، زۆرت ده‌ردی دڵ بۆ بكه‌م، كه‌چی كارێكم بۆهاته‌ پێش، له‌و كارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ زه‌وقی شاعیرانه‌م یه‌ك ناگرنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مام رۆژی هه‌ینیی داهاتوو له‌ لای كۆتره‌كان له‌ 11 وه‌ تا 12 چاوه‌نۆڕتم، ئه‌گه‌ر هاتی پێم خۆش ده‌بێ‌ و ئه‌گه‌ر نه‌هاتی دڵم نایه‌شێ‌، ئه‌گه‌ر زووترت پێكرا به‌ كاك عه‌بدوڵڵا بڵێ‌ پێم راگه‌یه‌نێ‌.

خه‌ریك بووم سه‌فه‌ر بكه‌م، تا كه‌مێك خه‌مه‌كان بڕه‌ون، به‌ڵام كورد گوته‌نی: پیاوی ده‌سته‌وه‌ستان چ له‌ گه‌رمێن چ له‌ كوێستان. من ئیتر به‌ هیوا نیم له‌م دونیایه‌ خۆشی ببینم، ناهومێد نیم و لێم روونه‌ رۆژێك هه‌ر دێ‌ مرۆڤ به‌ئاواتی له‌ مێژینه‌ی خۆی بگا، به‌ڵام من خۆ رزیوم، نه‌ماوم و تام له‌ هیچ ناكه‌م، ئاخ پیری.

زۆر سه‌یره‌ من له‌ ته‌مه‌نی لاوه‌تیمدا بێ‌ ئه‌وه‌ی بزانم پیری چ ده‌ردێكه‌ و هه‌رگیز به‌ بیرمدا نه‌ده‌هات سه‌رده‌می پیریم له‌ ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریدا راده‌بوێرم، له‌ پیری ده‌ترسام، ئێستا له‌و واقیعه‌ به‌ سامەدا ده‌ژیم
من ئێستا نه‌ك له‌ مردن ناترسم، به‌ڵكه‌ به‌ ئاواتم بمرم، به‌ڵام وه‌ك شاعیرێكی شۆڕشگێری نه‌به‌ز پێم خۆش نییه‌ خۆم بكوژم، یا به‌ نه‌خۆشی بمرم، به‌ڵكو پێم خۆشه‌ شه‌هید بم، له‌ دار بدرێم، تیرباران بكرێم، به‌ڵام دوژمن ناپیاوه‌.

هه‌رچی ده‌بێ‌ ببێ، به‌ڵام‌ بۆم بنووسه‌، بمبینه‌ من له‌وه‌ ئازاترم كه‌ بڵیم به‌و هه‌موو ناوبانگه‌وه‌ كه‌ ئێستا هه‌مه‌ زۆر شت له‌ تۆی ئازا فێربووم، كه‌ زۆر كه‌س به‌ شێت و دێوانه‌ت ده‌زانن، با ئه‌وه‌ش بڵێم منیش به‌ شێت و دێوانه‌ت ده‌زانم، به‌ڵام فه‌رقی لێكدانه‌وه‌ی من و ئه‌وان زۆره‌، ئیتر به‌هیوای دیدار.

سه‌رچاوه‌⬇️
📰 گۆڤاری (ڕه‌نگین) ژماره‌ (58) ساڵی 1993

📹➡️YouTube
📷➡️Instagram 
✉️➡️telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2😢41

group-telegram.com/xalidgraphic/2241
Create:
Last Update:

BY 𝐗𝐀𝐋𝐈𝐃𝐆𝐑𝐀𝐏𝐇𝐈𝐂 | خالید گرافیک

Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260

Share with your friend now:
group-telegram.com/xalidgraphic/2241

View MORE
Open in Telegram

Telegram | DID YOU KNOW?

Date: |

READ MORE At the start of 2018, the company attempted to launch an Initial Coin Offering (ICO) which would enable it to enable payments (and earn the cash that comes from doing so). The initial signals were promising, especially given Telegram’s user base is already fairly crypto-savvy. It raised an initial tranche of cash – worth more than a billion dollars – to help develop the coin before opening sales to the public. Unfortunately, third-party sales of coins bought in those initial fundraising rounds raised the ire of the SEC, which brought the hammer down on the whole operation. In 2020, officials ordered Telegram to pay a fine of $18.5 million and hand back much of the cash that it had raised. Perpetrators of such fraud use various marketing techniques to attract subscribers on their social media channels. 'Wild West' This ability to mix the public and the private, as well as the ability to use bots to engage with users has proved to be problematic. In early 2021, a database selling phone numbers pulled from Facebook was selling numbers for $20 per lookup. Similarly, security researchers found a network of deepfake bots on the platform that were generating images of people submitted by users to create non-consensual imagery, some of which involved children.
from no

Telegram 𝐗𝐀𝐋𝐈𝐃𝐆𝐑𝐀𝐏𝐇𝐈𝐂 | خالید گرافیک
FROM American