دامەزراندنی کتێبخانەی دیجیتاڵی کوردیی منداڵان
بۆ سەرجەم نووسەران و خەمخۆرانی ئەدەبیاتی منداڵان
بەخۆشحاڵییەوە، ماڵپەڕی "چراوۆک" ڕایدەگەیەنێت کە پڕۆژەیەکی نوێ و گرنگ بە ناوی "کتێبخانەی دیجیتاڵی چراوۆک" دەست پێدەکات. ئەم کتێبخانەیە سەکۆیەکی دیجیتاڵی دەبێت بۆ کۆکردنەوە و خستنەڕووی بەرهەمی دەنگی و کتێبی (PDF) تایبەت بە منداڵان، بە ئامانجی برەودان بە کولتووری خوێندنەوە و قووڵکردنەوەی ئاشنایەتیی نەوەی نوێ بە زمانی شیرینی کوردی.
لەم دەرفەتەدا، بە ڕێزەوە بانگهێشتی نووسەران، شاعیران، چیرۆکنووسان، وەرگێڕان و سەرجەم دڵسۆزانی بواری ئەدەبی منداڵان دەکەین کە بەرهەمەکانیان، چ ئەوانەی پێشتر بڵاوکراونەتەوە و چ ئەوانەی هێشتا نوێن، بۆ ئێمە بنێرن. "چراوۆک" بە شانازییەوە بەرهەمەکانتان بە ناوی خۆتانەوە لە کتێبخانەکەدا بڵاو دەکاتەوە و دەیخاتە
بەردەستی خوێنەران.
زانیاری زیاتر لەنێو وێنەکاندا
تکایە بەرهەمەکانتان لە ڕێگەی ئەم ناونیشانەی تێلیگرامەوە بۆمان بنێرن:
@ccljournal
لەگەڵ ڕێزدا
ماڵپەڕی چراوۆک
@sirwan_weekly
👏2👌2
group-telegram.com/sirwan_weekly/8730
Create:
Last Update:

BY سیروان

Share with your friend now:
group-telegram.com/sirwan_weekly/8730